Cüneyt Ateş
22 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2016
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كاره‌كانیان سه‌باره‌ت به‌و داواكارییه ته‌واوكردووه كه ئاك پارتی له‌باره‌ی گۆڕانكاری ده‌ستوور پێشكه‌شی كردوون و، گوتی: "له ئه‌نجامی ئه‌و دانوستانانه‌ی ئه‌نجام ده‌درێن ده‌توانرێت ئاسته‌نگه‌كان تێپه‌رێنرێت، رێگای هاوبه‌ش بدۆزرێته‌وه و بگه‌ین به رێككه‌وتن".
له گوتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مانی توركیا پێشكه‌شی كرد، باخچه‌لی باسی له بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد.
باخچه‌لی ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له گوتاری هه‌فته‌ی رابردوودا باسی له‌وه كردووه كه ئاک پارتی ره‌شنووسه‌که‌ی بۆ گۆڕانکاریی له‌ده‌ستووردا پێشكه‌ش كردوون و، گوتی: ''کاری چڕوپڕمان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌قه کرد که پێشکه‌شمان کرابوو، له‌ئێستادا کاره‌کانمان کۆتایی هاتووه. زۆر ئاساییه که ژماره‌یه‌ک لهپێشنیازهکانمان په‌سه‌ند کردووه و هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ش ره‌خنه‌مان له‌ژماره‌یه‌ک تایتڵی بابه‌ته‌کانی دیکه گرتووه و پێمانوایه پێویسته دانوستانی له‌باره‌وه بکرێت. باوه‌ڕمان وایه له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆوه ده‌توانین ئه‌و رێگرییانه له‌ڕووی یاساییه‌وه تێپه‌ڕێنین. ئه‌وه‌ی که ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه که سه‌رنجی کێشه ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کانی تورکیا ده‌ده‌ین که قورسبوون، ئه‌وه ده‌بینین که بژارده‌گه‌لی زۆرمان له‌به‌رده‌ستدا نییه''.
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی راشیگه‌یاند "باوه‌ڕمان وایه ئه‌و هاوڕێیه‌مان كه نوێنه‌رایه‌تی پارته‌كه‌مان ده‌كات و راسپێردراوه له‌گه‌ڵ موخاته‌به ئاكهپهییهكهیدا ده‌ست به دانوستان بكات، له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و پێشنیازانه‌ی دیاری كراون هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ده‌قه‌كه ده‌كات و رێگایه‌كی هاوبه‌ش ده‌دۆزێته‌وه".