Sangar Hamad Azeez
22 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2016
شازادە محەممەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز، جێنشینی دووەم و جێگری دووەمی سەرۆكوەزیران و وەزیری بەرگری سعوودیە لەگەڵ نوێنەری تایبەتی ئۆباما بۆ جەنگی بەرەنگاربوونەوەی داعش، برێت مەکگورک کۆبووەوە.
ئاژانسی هەوالیی سعوودیە بڵاوی کردەوە، کۆبوونەوەکە لە شاری ریاز پایتەختی سعوودیە بەڕێوەچوو و بەرپرسانی سعوودیە و باڵیۆزی ئەمریکا لە ریاز، جۆزێف دەبلیو وێستفاڵی ئامادەی بوو باس لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا.
جێگەی ئاماژەیە عەرەبستانی سعوودیە بەشداری لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی داعش دەکات کە لەلایەن ئەمریکاوە رابەرایەتی دەکرێت.