Cemal Aşan
22 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2016
به‌تۆمه‌ته‌کانی ''تێکدانی یه‌کێتیی و یه‌کپارچه‌یی نیشتمان، پڕوپاگه‌نده‌کردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستیی و ئه‌ندامێتیی تێیدا'' داوای زیندانی هه‌تاهه‌تایی و تاوه‌کو 35 ساڵ زیندانییکردن بۆ په‌رله‌مانتاری وانی هه‌ده‌په، ئاده‌م گه‌ڤه‌ری ده‌کرێت.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌مواری ده‌ستووریی سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندیی په‌رله‌مانتاران له‌ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوکرایه‌وه و خرایه بواری جێبه‌جێکردنه‌وه، لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌و دۆسیانه‌ی سه‌باره‌ت به په‌رله‌مانتاران بۆ دادگاکان نێردراوه، درێژه‌ی هه‌یه.
سه‌رۆکایه‌تی داواکاری گشتیی وان لێکۆڵینه‌وه‌کانی له‌و دۆسیه‌یه‌دا کۆتایی پێهێنا که سه‌باره‌ت به گوته‌کانی ئاده‌م گه‌ڤه‌ری له 28ی ئه‌یلوولی 2015 و 18ی ئادار و 27ی نیسانی 2016دا، ده‌ستیپێکردبوو، دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو له‌چوارچێوه‌ی هه‌مواری ده‌ستووردا پارێزبه‌ندیی یاسایی له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا.
سکاڵانامه‌که که له‌لایه‌ن داواکاری گشتییه‌وه ئاماده‌کراوه، له‌لایه‌ن دادگای دووه‌می تاوانه قورسه‌کانی وانه‌وه په‌سه‌ند کرا.
لهسکاڵانامهکهدا ئاماژه به‌وه‌کراوه کە به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌ڤه‌ری له گوته‌کانیدا په‌سندی چالاکییه‌کانی ''رێکخراوی تیرۆریستیی'' کردووه و بانگه‌شه‌ی بۆ رێکخراوه‌که کردووه، به‌تۆمه‌ته‌کانی ''تێکدانی یه‌کێتیی و یه‌کپارچه‌یی نیشتمان، پڕوپاگه‌نده‌کردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستیی و ئه‌ندامێتیی تێیدا'' داوای زیندانی هه‌تاهه‌تایی و تاوه‌کو 35 ساڵ زیندانییکردنی بۆ ده‌کرێت.