Alp Özden,Muhammet Ali Kemal
02 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
فراكسیۆنی مه‌هه‌په له په‌رله‌مانی توركیا، بڕیاریدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان تاكه كاندیدیان بێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.
فراكسیۆنی مه‌هه‌په له په‌رله‌مانی توركیا، به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارته‌كه، ئه‌ركان ئاكچای، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراوی ئه‌نجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا فراكسیۆنی مه‌هه‌په بڕیاریدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان تاكه كاندیدیان بێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری تورکیا کە بڕیارە له ٢٤ی حوزه‌یرانی داهاتوودا بەڕێوەبچێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مه‌هه‌په رۆژی هه‌ینی چواری ئایار داواكاریی پارته‌كه پێشكه‌ش بە دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا بكات.