Mohammed Baqi Hussein
07 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2017
سەرۆکی گشتی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی لەبارەی رێگرییەکانی ئەڵمانیا لەچوونی دوو وەزیری تورکیا بۆ ئەو وڵاتە گوتی: "دەبێت راوێژکاری ئەڵمانیا لەو هەڵەیەی بگەڕێتەوە و خۆی بەدوور بگرێت لە کردە و هەنگاوێک کە دەبنە هۆی زیادکردنی بارگرژی. دەبێت رێگایەک بدۆزێتەوە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە ساردبووەکان. ئەگەر ئەو رێگاچارەیەی پێ نەدۆزرێتەوە، دهبێت ئەڵمانیا سنووری خۆی بزانێت. ئەگەر کاتی خۆی هات خۆمان رێگای خۆمان دەکێشین، خۆمان تەقەڵی خۆمان دەدروین".