Mümin Altaş,Hemın Othman Mohammed
08 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتیی مەھەپە، دەوڵەت باخچەلی رایگەیاند "مەھەپە کاندیدی نابێت بۆ سەرۆکایەتی کۆمار. سەرۆکی گشتیی مەھەپە نابێتە کاندید بۆ پۆستی سەرکۆمار".
سەرۆکی گشتی مەھەپە گوتی: "مەھەپە لە ھەڵبژاردنی سەرکۆمارییدا، بە رۆحییەتی یەنیکاپی-ەوە جموجۆڵ دەکات و بڕیاری پشتگیریکردنی رەجەب تەیب ئەردۆغان دەدات".
سەرۆکی گشتیی مەھەپە، دەولەت باخچەلی لە بارەی مشتومڕەکانی بەربەستی ھەڵبژاردن گوتیشی: "وەک بڵێی ئەو پارتە نوێیەی ١٥رۆژە دامەزراوە بەربەست تێدەپەڕێنێت، لەوانەشە وابێت. لە داھاتوودا چەند پێکھاتەیەکی سیاسی بەربەست تێدەپەڕێنن، بەڵام راڤەیەکی ھەڵەی وەک ئەوەی بگوترێت مەھەپە بەربەست تێناپەڕێنێت ناحەقییە. مەھەپە کێشەی بەربەستی نییە".