Salih Bilici
27 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مانی توركیا، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ده‌وله‌ت باخچه‌لی له گوتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند "هه‌نگاوهه‌ڵگرتنی كۆمار (گه‌ل) به هاوپه‌یمانییەتی بۆ بنیاتی سیستەمی حکوومەتی سەرکۆماریی بە سەرجەم دامودەزگاکان و یاساکانییەوە، بەرپرسیارییەتێکی نیشتمانیی و مێژووییە. ئەوەی بیری لێدەکەینەوە بیکەین ئەمەیە. با ئەوانەی دیکە بیر لە هاوپەیمانییەتی ناپاکی و هاوپەیمانییەتی فەتۆ بکەنه‌وه. با ئەوانەی دیکە ئومێدەکانیان هەڵواسن بە هاوپەیمانییەتی پەکەکە/پەیەدە دا. ئێمە دەڵێین کۆمار، بە هاوپەیمانییەتی تورکیا و ئیرادەمانەوە، هەموویان تووشی سەرسوڕمان دەکەین".
هه‌روه‌ها گوتی: "ده‌ستگیركردنی تیرۆریست ساڵح موسلیم له نیوه‌شه‌ودا و بردنی بۆ به‌رده‌م دادگا ئه‌مڕۆ، پێشهاتێكی ئومێدبه‌خش و خێرداره. به دڵنیاییه‌وه پێویسته ئه‌م تیرۆریسته به خێرایی باجی تاوان و ناپاكییه‌كانی بدات. پێویسته یه‌ك یه‌ك سه‌رده‌سته‌كانی قه‌ندیل ده‌ستگیربكرێن و ببرێنه به‌رده‌م دادگا. جگه له‌وه‌ش پێویسته ده‌سته‌به‌ری دیپۆرتكردنه‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌ی فه‌تۆ كه له پێنسیلڤانیایه، بكرێت و باجی دڵۆپ دڵۆپی ئه‌و خوێنانه‌ی پێبدرێت كه رشتوویه‌تی".