Muhammet Ali Kemal,Sarmand Hameed
07 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2016
سه‌رۆکی گشتیی مه‌هه‌په ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی رایگه‌یاند: ''به‌خته‌وه‌رم چونکه باڵابوونی تورکیاکهمان ده‌بینم. کامه‌رانم چونکه گه‌ل لێره‌یه، ئیراده لێره‌یه و باوه‌ڕ لێره‌یه. ئه‌و ده‌سته‌ی که ناشکێنرێتهوه، ئه‌و سه‌ره‌ی که نانه‌وێت، ئه‌و گه‌له‌ی که نادۆڕێت لێره‌یه، له‌م گۆڕه‌پانه‌یه''.
باخچه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد سه‌ره‌ڕای هه‌موو پیلانه‌کان گه‌لی تورکیا به خۆڕاگرییه‌وه به پێوه راوه‌ستا و سنووری بۆ تیرۆریستان دانا.
باخچەلی گوتی: ''به‌خته‌وه‌رم چونکه باڵابوونی تورکیاکهمان ده‌بینم. کامه‌رانم چونکه گه‌ل لێره‌یه، ئیراده لێره‌یه و باوه‌ڕ لێره‌یه. ئه‌و ده‌سته‌ی که ناشکێنرێتهوه، ئه‌و سه‌ره‌ی که نانه‌وێت، ئه‌و گه‌له‌ی که نادۆڕێت لێره‌یه، له‌م گۆڕه‌پانه‌یه''.
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی له درێژه‌ی گوته‌کانیدا گوتیشی: ''هه‌وڵی ئه‌نجامدانی کوده‌تا له 15ی ته‌مووزدا، هه‌وڵێکی نوێی ئه‌وانه‌یه که 627 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له کۆسۆڤۆ دۆڕان. هه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌و چهوسێنراوانهی 620 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری نیبۆڵوه. جووله‌ی دووباره‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه که 572 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له وان، 563 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ئیستانبوڵ وامانزانی له خوێنی خۆیاندا خنکاون. ئه‌وانه‌ی له 15ی ته‌مووزدا په‌رله‌مانی تورکیا و دامه‌زراوه هه‌واڵگرییه‌کانیان بۆردومان کرد و هاووڵاتییانی بێ‌تاوانیان تیرۆرکرد، هه‌مان رێبواری ئه‌و رێگایه‌ن که 101 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له چهنهککاله هێرشیان کرده سه‌رمان''.
- فه‌تۆ تورکیای کرده ئامانج
سه‌رۆکی گشتیی مه‌هه‌په ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد هه‌وڵه‌که‌ی 15ی تهمووز هه‌وڵێکی نوێی داگیرکارییه و هه‌ڵمه‌تێکی تازه‌ی رووخاندن و وێرانکردنه و رایگه‌یاند: "ھەروەکو دەزانن ھەوڵی کودەتای ١٥ی تەمووز ھەوڵێکی داگیرکەرانە بوو. ھەوڵێک بوو بۆ رووخانێکی نوێ. ستەملێکراوان و ئیمپرالیزم ئەمجارە جلکی سەربازییان لەبەر کردبوو. چەکی گەلیان رووبەڕووی گەل کردەوە. ویستیان بە توانا گەل ھەر لە گەڵ بدەنەوە. کەسێک بەناو زانا و مامۆستا لە پنسیلڤانیاوە فەرمانی لێدانی تورکیای داوە. ئەم کەسە رێکۆردی فیتنە و دووڕووی شکاندووە. رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ دڵی تورکیا کردووەتە ئامانج".