Muhammet Ali Kemal, Sarmand Hameed
07 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2016
سه‌رۆکی گشتیی جه‌هه‌په كەمال كڵچدارئۆغڵو له کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی دیموکراسی و شه‌هیدان گوتارێکی پێشکه‌شکرد.
سەرۆكی گشتیی جەھەپە، كەمال كڵچدارئۆغڵو رایگه‌یاند: "ئیتر ھەوڵی كودەتای ١٥ی تەمووز تایبەتمەندی خۆی ھەیە. ١٥ی تەمووز دەرگای دانوستانی بۆ ئێمە كردەوە. ئەگەر ئێمە گیانی دانوستان بەرەوپێش ببەین. دەتوانین داھاتوویەكی گەش بۆ منداڵەكانمان دەستەبەر بكەین".
کڵچدارئۆغڵو گوتیشی: "رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ لە نێو سوپا خۆی جێگیر کردبوو. رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ لە گشت دامەزراوەکانی حکوومەت خۆی جێگیر کردبوو. ئایا بۆچی سەربەخۆیی دادوەری گرنگە؟ دادگا دادوەریی دەستەبەر دەکات. ئەگەر دادوەرێک بێ ویژدان بێت و بە فەرمانی پەنسیلڤانیا بڕیار بدات. ئەم دادوەرە دادوەر نییە و ئەم دادگایەش دادگا نییە".
که‌مال کلچدارئۆغڵو سه‌باره‌ت به هه‌وڵی ئه‌نجامدانی کوده‌تا له 15ی ته‌مووزدا رایگه‌یاند: ''ئه‌مه خوێناوی‌ترین هه‌وڵی ئه‌نجامدانی کوده‌تایه له مێژووی کۆماره‌که‌ماندا. 240 شه‌هیدمان داوه و داوای لێخۆش‌بوونیان له خوای گه‌وره بۆ ده‌که‌م''.
له درێژه‌ی گوتاره‌که‌شیدا سه‌رۆکی گشتیی جه‌هه‌په رایگه‌یاند: "نەك تەنھا بۆ ئەمڕۆ بەڵكو پێویستە بۆ داھاتووش پشتیوانی لە دیموكراسی بكەین. پێویستە سیستەمێكی پەروەردەیی دابنێین كە دیموكراسی دەستەبەر بكات. پێویستە منداڵەكانمان بە ئازادی گەورە بن. پێویستە ویژدانەكان ئازاد بن. پێویستە بیری منداڵەكانمان ئازاد بێت".