Abdullah Shukur
07 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2018
ئیدلب - AA
لە ئاکامی چوار تەقینەوەی جیا لە شاری ئیدلبی وڵاتی سووریا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٧٠ کەسیش برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بەدەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، چوار تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە ناوچەیەکی وەستانی چەند ئۆتۆمبێڵێک روویداوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٧٠ کەسیش برینداربوون.
بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە گواستراونەتەوە.
بەھۆی تەقینەوەکە بیناکانی ناوچەکە زیانیان بەرکەوتووە.
بەرپرسان رایانگەیاند کە لەوانەیە تەقینەوەکان بە چەند ئۆتۆمبێڵی بۆمبرێژکراوەوە ئەنجام درابن.