Atila Altuntaş ,Ramal Abdullah Mahmood
07 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2018
ستۆکۆڵم – AA
لە ئاکامی تەقینەوەیەک لە هێڵێکی میترۆ لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، دوو کەس بە سەختی بریندار بوون.
بەڕێوەبەری ئاگرکوژێنەوەی سۆدەرتۆرن، لارس ئاکی رایگەیاند، تەقینەوەکە کاتژمێر ١١:٠٧ بە کاتی سوید روویداوە و لە ئاکامدا دوو کەس بە سەختی بریندار بوون.
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە تەقینەوەکە لە رێگای بۆمبی دەستکرد ئەنجام دراوە و دوو بریندارەکە کە تەمەنیان ٤٥ و ٦٠ ساڵە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
سەبارەت بە هۆکاری ئەو رووداوە دەست کراوە بە لێکۆڵینەوە، و پێشبینی ئەوەش دەکرێت کە ئەم رووداوە تەقینەوەیەکی تیرۆریستی بووبێت.