Abdullah Shukur
07 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2018
غوتای رۆژھەڵات/ ئەنقەرە - AA
لە ئەنجامی ھێرشی ئاسمانی سوپای ئەسەد لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا بۆ سەر ناوچەی غوتای رۆژھەڵات-ی سەر بە پارێزگای دیمەشق، ١٨ سڤیل کوژران.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە غوتای رۆژھەڵات، بەشێکی شارۆچکە و گوندەکانی سەر بەو ناوچەیە، لەوەتەی ١٤ی تشرینی دووەمەوە لە ژێر بۆردومانی رژێمی ئەسەد دایە.
رژێمی ئەسەد ماوەی دوو رۆژە شارۆچکەکانی ھەرێستا و دوما و شارەدێیەکانی وەک حامورییە و بەتنا و کەفەر و بەشێکی ناوچەکانی دیکەی کردووەتە ئامانج.
بەپێی سەرچاوەکانی تیمەکانی بەرگری شارستانی سووریا، لە بۆردومانەکانی دوێنێی رژێمی ئەسەد ١٧ سڤیل کوژران و ئەمڕۆش لە ناوچەی عەربین منداڵێک بەھۆی بۆردومانە سەختەکانەوە گیانی لەدەستداوە.