Zuhal Demirci,Murat Demirci,Ramal Abdullah Mahmood
08 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2018
لەفکۆشا – AA
لەسەدا ٦٠ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی گشتیی پێشوەخت لە کۆماری تورکی قوبرسی باکوور جیاکرانەوە. بەم پێیە هاوبەشی هەرە گەورەی حوکمڕان کە پارتی یەکێتیی نەتەوەییە بە بەدەستهێنانی لەسەدا ٣٦،٠٥ی دەنگەکان بە پێش پارتەکانی دیکە کەوتووە.
بە پێی ئەنجامە بەراییەکان، بە دوای پارتی یەکێتیی نەتەوەیی کە لەسەدا ٣٦،٠٥ دەنگەکانی بەدەست هێناوە، پارتی کۆماریی تورک بە بەدەستهێنانی لەسەدا ٢٠،٠٨ی دەنگەکان دووەم بووە. پارتی گەل-یش بە بەدەستهێنانی لەسەدا ١٦،٧٤ی دەنگەکان لە ریزی سێیەمدا جێگا دەگرێت، پارتی دیموکرات لەسەدا ٨،٠٦ی دەنگەکانی بەدەست هێناوە و بووەتە لایەنی چوارەمی براوەی هەڵبژاردنەکە. پارتی دیموکراتی کۆمەڵ-یش لەسەدا ٧،٩٩ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و پارتی سەرلەنوێ لەدایکبوونەوە-ش بە بەدەستهێنانی لەسەدا ٧،٤٥ لە ریزی شەشەمدا جێگا دەگرێت.
سێ پارتیش کە بە هۆی ئەوەی نەیانتوانی بەربەستی لەسەدا پێنج تێبپەڕێنن بە تێکڕایی رێژەی لەسەدا ٢،٩٣ی دەنگەکانیان بەدەست هێناوە.
پارتی هەپە بە سەرکردایەتی سەردانوستانکاری پێشوو، قودرەت ئۆزەرسای بۆ یەکەمجار بەشداری لە هەڵبژاردندا کرد.