Muhammet Ali Kemal
09 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2016
واشنتۆن- AA
له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکادا و له‌نێو ویلایه‌ته هه‌ستیار و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کاندا کاندیدی کۆماریخوازه‌کان توانی ویلایه‌تی فلۆریدا بباته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ توانی لهرکابهریی بوونه سه‌رۆکی ئه‌مریکادا له ویلایه‌تێکی دیکه به‌سه‌ر هیلاری کلینتۆندا سه‌رکه‌وێت. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا تره‌مپ توانی له ویلایه‌تی فلۆریدای باشووری وڵاته‌که‌ی که زۆرترین کۆچبه‌ری به‌ره‌گه‌ز لاتینی لێده‌ژی، لهرکابهرهکهی بباته‌وه.
جگه له فلۆریداش کاندیدی کۆماریخوازه‌کان له‌هه‌ریه‌ک له‌ویلایه‌ته‌کانی ئیداهۆ و نۆرس کارۆلاینا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه و دوای سه‌رکه‌وتنیشی له‌و ویلایه‌تانه، تره‌مپ ژماره‌ی نوێنه‌ره‌کانی گه‌یانده 216 نوێنه‌ر.
هاوکات کاندیدی دیموکراته‌کان هیلاری کلینتۆن، له کۆلۆرادۆ به‌سه‌ر تره‌مپدا سه‌رکه‌وت. یه‌کسه‌ر دوای ئه‌وه‌ش له کالیفۆرنیا پرۆسه‌ی ده‌نگدان کۆتاییهات. له‌و ویلایهتهش که خاوه‌نی زۆرترین نوێنه‌ره، سه‌رکه‌وتنی یه‌کلابووه‌وه‌ی کلینتۆن راگه‌یه‌نرا. به‌و شێوه‌یه‌ش کلینتۆن 55 نوێنه‌ری دیکه‌ی برده‌وه و له‌پاڵ 7ی نوێنه‌ری ئۆریگن و 4ی هاوای و توانی ژماره‌ی نوێنه‌ره‌کانی بگه‌یه‌نێته 197.
تا ئێستا له‌کۆی 50 ویلایه‌ت کاندیدی کۆماریخوازه‌کان دۆناڵد تره‌مپ له 22 ویلایه‌ت و کاندیدی دیموکراته‌کان هیلاری کلینتۆن له 15 ویلایه‌ت به واشنتۆن دی سی پایته‌ختیشه‌وه، بردوویانه‌ته‌وه. له‌ویلایه‌ته‌کانی دیکه‌ش پرۆسه‌ی جیاکردنه‌وه و ژماردنی ده‌نگه‌کان به‌رده‌وامه.
له‌سه‌ر ئاستی رێژه‌ی ده‌نگه‌کان، تره‌مپ له‌پێش کلینتۆنهوهیه، ئه‌و توانیویه‌تی تائێستا رێژه‌ی له‌سه‌دا 49ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ستبهێنێت له‌کاتێکدا کلینتۆن له‌سه‌دا 46 پۆینت 6ی ده‌نگه‌کانی بردووه‌ته‌وه.
بۆ بوونه سه‌رۆک پێویسته له‌کۆی 538 نوێنه‌ری هه‌موو ویلایه‌ته‌کان، هه‌ر کاندیدێک لانیکه‌م 270 نوێنه‌ر به‌ده‌ستبهێنێت.