Betül Yürük,Hemın Othman Mohammed
08 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2018
نیویۆرك - AA
به هۆی چوونه ژووره‌وه‌ی ئاو بۆ ناو فڕۆكه‌خانه‌ی جۆن ئێف کەنەدی باشووری رۆژئاوای شاری نیویۆرك باکووری رۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، یه‌كێك له تێرمیناڵهكانی به‌شێكی چۆڵ كرا.
دزه‌كردنی ئاو بۆ ناو به‌شی وه‌رگرتنی جانتا له تێرمیناڵی ژماره‌ی چواری فڕۆكه‌خانه‌كه بووه هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو له‌و به‌شه‌دا كه ته‌ڕبوونی جانتا و كه‌لوپه‌لی گه‌شتیاران و بڕینی ته‌زووی كاره‌بای لێكهوتهوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌شێكی تێرمیناڵه‌كه چۆڵ كرا.
هه‌ندێ له گه‌شتیاران ناچاربوون به بێ بردنی جانتاكانیان فڕۆكه‌خانه جێبهێڵن.