Mehmet Tosun,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
07 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په و گوته‌بێژی پارته‌كه، فایق ئۆزتراك سه‌باره‌ت به دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئیستانبوڵ رایگه‌یاند "دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان به‌بێ پشتبه‌ستن به هیچ بنه‌مایه‌كی راستیی تانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی په‌سه‌ند كرد و هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و نكۆڵی له هۆكاری بوونی خۆی كرد".
ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی كارگێڕی جه‌هه‌په، به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی گشتیی پارته‌كه، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو له ناوه‌ندی گشتیی جه‌هه‌په كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجامدا.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه كه نزیكه‌ی پێنج كاتژمێری خایاند و تیایدا بڕیاری دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئیستانبوڵ هه‌ڵسه‌نگێندرا، ئۆزتراك كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا ئۆزتراك گوتی: "شه‌شی ئایاری 2019 وه‌ك رۆژێكی ره‌ش چووه مێژووی دیموكراسی توركیاوه. ئه‌و ئیراده‌یه زه‌وتكرا كه له 31ی ئاداردا له سندوقی ده‌نگدان ده‌رچوو. به‌ڕوونی ده‌یڵێم كه له وڵاته‌كه‌ماندا تاوانێكی یاسایی ئه‌نجامدرا".
گوتیشی: "دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەكان پابەندی یاسا و رێكارەكانی خۆی نەبووە و بەم بڕیارە نكۆڵیی لە بوونی خۆی كردووە. دامەزراوەكە كە لە ریفراندۆمەكەی 16ی نیساندا جەختی لەسەر ئیرادەی گەل دەكردەوە لەبارەی بڕیاری دەنگە بێ مۆرەكانەوە، بەم بڕیارەی ئەمڕۆ ئەو بڕیارەی پشتگوێ خستووە و حسابی بۆ ئیرادەی گەل نەكردووە. ئەو بڕیارەی دراوە نە دەچێتە عەقڵی گەلەوە و نە لە ناخیشیاندا قبوڵكراوە. بەم بڕیارە ئیدی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی رابردووش بوونەتە جێی گومان. ئەو گەمە پیسەی ئەوانەی بە هەڵبژاردن هاتوون بۆ نەڕۆیشتن بە هەڵبژاردن ئەنجامی دەدەن لە لایەن چەتەیەكی ناو دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەكانەوە پەسەندكراوە كە بە فەرمان كاردەكات. بەم بڕیارە كودەتا كراوە بەسەر سندوقی دەنگداندا كە دوایین قەڵای شەرعیی دیموكراسییە. دامەزراوەكە نەیتوانی خۆی لەبەر هەڕەشە و فشارەكانی دەسەڵاتدا رابگرێت و یاسا و كارەكانی رابردووی خستووەتە نێو زبڵدانەوە".
فایق ئۆزتراك ئاماژەی بەوەدا كە بەم بڕیارە بەئاشكرا سەروەریی یاسا، جیاكاری هێزەكان و هاوسەنگی و چاودێریی دەسەڵات هەڵگیراون كە بنەكانی دیموكراسی پێكدەهێنن و گوتی: "سیاسەت و ئابووری و ئاسایشی وڵات بۆ نادیارییەكی زۆر قوڵتر پەلكێشكراوە. توركیا بەم بڕیارە رێڕەوی خۆی لە شارستانێتییە هاوچەرخەكانەوە بۆ خولی دەوڵەتە شكستخواردووەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕیوە. دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان به‌بێ پشتبه‌ستن به هیچ بنه‌مایه‌كی راستیی تانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی په‌سه‌ند كرد و هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و نكۆڵی له بوونی خۆی كرد".
- "له‌به‌رده‌م یاسادا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت"
ئۆزتراك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌و بڕیاره نایاساییه‌ی كه به رێنمایی ده‌سه‌ڵات دای دیموكراسی له فولكهیهكی هه‌ستیاردا وه‌رگه‌ڕاند و گوتی: "وا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی به هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات وای ده‌بینی كه كاتی دیموكراسی هات له ترام دێته خواره‌وه و ئیدی بڕیاری ئه‌وه دراوه له ترام بهێندرێته خواره‌وه. بێگومان ئه‌وانه‌ی بوونه هۆی ئه‌م شه‌رمه‌زارییه، ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه یاساییه له به‌رامبه‌ر مێژوو و گه‌ل و رۆژێك دێت له به‌رده‌م یاسا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان كه واژوویان له‌سه‌ر ئه‌مه كرد و ئه‌وانه‌یش رێنماییان به ئه‌وان دا له یه‌كه‌م به‌ربانگی مانگی ره‌مه‌زاندا به خواردنی مافی خه‌ڵك ئه‌و شه‌رمه‌زارییه به درێژایی ته‌مه‌ن هه‌ڵده‌گرن. وه‌ك جه‌هه‌په بۆ سبه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن و سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانمان بانگهێشت كردوون. به به‌شداری ئه‌وان له باره‌گای گشتیی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارت و كۆبوونه‌وه‌ی داخراوی فراكسیۆن ئه‌نجام ده‌ده‌ین. له‌باره‌ی گرتنه‌به‌ری رێگا و پلانی كارمانهوه ده‌دوێن دوای ئه‌و بزماره‌ی درا له تابوتی دیموكراسی له توركیا. رێگه به‌وانه ناده‌ین كه ده‌یانه‌وێت گورز له ئیراده‌ی گه‌ل بوه‌شێنن".