Ferdi Türkten,Aylin Sırıklı,Hemın Othman Mohammed
08 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
نوێنه‌ری جه‌هه‌په له دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان، مه‌همه‌ت هادیمی یهعقوبئۆغڵو رایگەیاند كه سبه‌ی داواكاری پێشكه‌ش به دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی شارۆچكه‌كانی سەربە پارێزگای ئیستانبوڵ و هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار و 27ـه‌مین هه‌ڵبژاردنی گشتیی په‌رله‌مان كه 24ی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو ئه‌نجامدرا.
مه‌همه‌ت هادیمی یهعقوبئۆغڵو له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا باسی له‌وه كرد كه دوای ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵی هه‌ڵوه‌شانده‌وه داواكارییه‌كی نوێ پێشكه‌ش به دامه‌زراوه‌كه ده‌كه‌ن.
نوێنه‌ری جه‌هه‌په له دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان به هۆی ساخته‌كاری له پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نه‌كانی سه‌ر سندوقه‌كان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، كه‌وایه پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نه‌كانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان كاریگه‌ری له‌سه‌ر 39 شارۆچكه‌كه‌ی ئیستانبوڵیش هه‌بووه و هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكی شاره‌وانی شارۆچكه‌كان، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی شارۆچكه و موختار له‌و سندوقانه‌دا ئه‌نجامدراون.
مه‌همه‌ت هادیمی یهعقوبئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌و هۆیه‌وه داوا له ئه‌نجوومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان ده‌كه‌ن به هۆی نایاسایی ته‌واوه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكی شاره‌وانی شارۆچكه‌كان، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شارۆچكه و موختاره‌كان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
نوێنه‌ری جه‌هه‌په له دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان، مه‌همه‌ت هادیمی یهعقوبئۆغڵو هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه شێوازی دیاریكردنی ئه‌نجوومه‌نه‌كانی سندوقی ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشتریشدا جێبه‌جێكراوه، له‌به‌رئه‌وه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 24ی حوزه‌یران ده‌كه‌ن.