Alper Atalay,1 23
08 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2019
ئیستانبوڵ - AA
پارێزه‌ری نووسینگه‌ی یاسایی سه‌رده‌م، نه‌ورۆز ئویساڵ په‌یامه‌كانی عه‌بدوڵڵا ئۆجالان-ی بۆ رای گشتیی راگه‌یاند كه له ئیمراڵی چاویان پێی كه‌وتبوو.
نه‌ورۆز ئویساڵ له ده‌قێكدا كه عه‌بدوڵڵا ئۆجالان ئاماده‌ی كردووه سه‌باره‌ت به مانگرتنه‌كان له خواردن ده‌ڵێت "له‌گه‌ڵ رێزگرتن له به‌رگری هاووڕێیانمان له گرتووخانه‌كان و ده‌ره‌وه‌ی گرتووخانه‌كاندا، ده‌مانه‌وێت به گرنگییه‌وه ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه ئه‌وه نهگهیهننیه خاڵێك ته‌ندروستیان بخاته مه‌ترسییه‌وه و به مردن كۆتایی بێت".
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجالان له دوورگه‌ی ئیمراڵی، پارێزه‌رانی نووسینگه‌ی یاسایی سه‌رده‌م، دوێنێ له هۆتێل ته‌قسیم هیڵ له ئیستانبوڵ، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان رێكخست.
پارێزه‌ر نه‌ورۆز ئویساڵ، ئه‌و ده‌قه‌ی خوێنده‌وه كه واژووی عه‌بدوڵڵا ئۆجالان، به‌ندییه‌كانی دیكه‌ی ئیمراڵی هامیلی یڵدرم، عومه‌ر هایری كۆنار و ڤه‌یسه‌ل ئاكتاشی له‌سه‌ر بوو.
- "ده‌بێت ئاگاداری هه‌ستیارییه‌كانی توركیابن"
لەو دەقەدا كە ئویساڵ خوێندوویەتەوە هاتووە، "باوەڕمان وایە پێویستە كێشەكانی نێو سووریا لە چوارچێوەی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)دا، بەدووركەوتنەوە لە كولتووری پێكدادان ئامانج دەستەبەركردنی چارەسەرێكی دیموكراسیی بێت بۆ ئەو دۆخەی ئێستا لە چوارچێوەی دەستوور و یەكپارچەیی خاكی سووریادا. لەم چوارچێوەیەدا پێویستە هەستارییەكانی توركیا لەبەرچاو بگیرێت".
هاوكات لە دەقەكەدا بانگەوازی كۆتاییهێنان بە مانگرتن لە خواردن كراوە و تیایدا هاتووە:
"له‌گه‌ڵ رێزگرتن له به‌رگری هاوڕێیانمان له گرتووخانه‌كان و ده‌ره‌وه‌ی گرتووخانه‌كاندا، ده‌مانه‌وێت به گرنگییه‌وه ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه ئه‌وه نهگهیهننیه خاڵێك ته‌ندروستیان بخاته مه‌ترسییه‌وه و به مردن كۆتایی بێت. بۆ ئێمە تەندروستیی ژیری، فیزیكی و رۆحیی ئەوان لە هەموو شتێك گرنگترە. جگە لەوەش باوەڕمان وایە كە واتادارترین تێڕوانین پەیوەندیی بە بەرەوپێشبردنی هەڵوێستی ژیری و رۆحییەوە هەیە. ئێمە سوورین لەسەر قووڵتركردنەوە و روونكردنەوە و درێژەدان بە هەڵوێستی ئیمراڵییمان، وەك لە بەیاننامەی نەورۆزی 2013دا باسمانكردووە. بۆ ئێمە چارەسەرێكی سیاسیی شەرەفمەندانەی ئاشتی و دیموكراسی بنەمایە".