Yusuf Aydın Deniz,Hemın Othman Mohammed
08 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مانی توركیا، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له گوتاره‌كه‌یدا ده‌وله‌ت باخچه‌لی رایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ تۆمه ئه‌و كه‌سه‌ی سیفه‌تی به‌ناو سه‌رۆكی گشتیی پارتی هه‌ڵگرتووه و په‌رله‌مانتاره و به دادگا ده‌ڵێت "چه‌ته": داواكاری پێشكه‌ش بكه بۆ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندیی ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م ده‌نگ من نه‌مدا نامه‌ردم".
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی هه‌روه‌ها گوتی: "پەیامەكەی سەركۆماری پێشوو، عەبدوڵڵا گول-م لە تویتەر خوێندەوە. جێگای باوەڕ نییە كە لەبارەی 367ەوە لەگەڵ سەرۆكی داواكاری گشتیی دادگای ئەو سەردەمە چووبێتە هەمان چاڵەوە. كارێكی دروست نییە تێزی 367ی بخاتە ئاراوە و بۆچوونی كەسێك كە هەوڵیداوە رێگری بكات لەوەی ببێتە سەركۆمار لەگەڵ ئێستایدا پێكەوە گرێبدات و ئاماژە بەوە بدات كە دوو ناخۆشیی بینیوە. وەك سەرۆكی گشتیی پارتێك دەیڵێم كە بە 71 پەرلەمانتارەوە مەترسیی 367ی تێپەڕاندووە و خولی سێیەمی تاقیكردووەتەوە بۆ سەرۆكایەتیی كۆمار، بێوەفایی دەكات بەرامبەر ئاك پارتی، بەڵام لانیكەم با رێز لە سیاسەتی مەهەپە بگرێت".