Mohammed Baqi Hussein
06 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
دکتۆر فاتیح گورسول كه یه‌كێكه له راوێژكاره‌كانی سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی دژی ئه‌ندامانی فه‌تۆدا له ئه‌نقه‌ره ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، گورسول به فه‌رمانی داواكاری گشتیی ئیستانبوڵ، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخچێتییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.
دکتۆر فاتیح گورسول كه پێشتر مامۆستای زانكۆی ئیستانبوڵ بووه، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزدا له‌ئه‌ركه‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
هاوكات گورسول له‌بواری زانست، ته‌كنه‌لۆجیا و په‌یوه‌ندیدا راوێژكاری سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارۆغڵو بوو.