Mohammed Baqi Hussein
30 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2017
ساكاریا - AA
سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو له‌باره‌ی ئه‌و رێپێوانه‌ی وه‌ك كاردانه‌وه دژبە به‌ندكردنی په‌رله‌مانتاری پارته‌كه‌ی، ئه‌نیس به‌ربه‌رئۆغڵو له ئه‌نقه‌ره‌وه به‌ره‌و ئیستانبوڵ ده‌ستیپێكردووه رایگەیاند "نامانه‌وێت و به‌باشی نازانین هیچ كه‌سێك به ناسنامه‌ی پارته‌كه‌یه‌وه به‌شداری له رێپێوانهكهدا بكات. واته قبووڵی ناكه‌ین هیچ لایه‌نێك به ئاڵای پارته‌كه‌یه‌وه بێته ئێره. به‌ڵام هه‌مووان وه‌ك تاكه كه‌س ده‌توانن بێن و به‌شداربن".
له‌باره‌ی به‌شداریكردنی هه‌ده‌په له رێپێوانه‌كه‌ی كڵچدارئۆغڵودا كه بڕیاره ئەمڕۆ له‌وباره‌وه بڕیارێك بده‌ن، پرسیار له ناوبراو كرا و له وه‌ڵامدا گوتی: "له‌م رێپێوانی دادپه‌روه‌رییه‌دا یه‌ك ئاڵای جه‌هه‌په نابینرێت. ئه‌مه رێپێوانی دادپه‌روه‌رییه. رێپێوانێكه په‌یوه‌ندیی به 80 ملیۆن هاووڵاتییه‌وه هه‌یه. هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت لایه‌نگریی دادپه‌روه‌ری بكات، یان ناڕه‌وایی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدراوه، ده‌توانێت بێت و به‌شداریی بكات. من زیاتر له‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی گشتیی پارتێك، وه‌ك هاووڵاتییه‌ك به‌شدارم و له گوڤێن پاركیش رامگه‌یاند، من وه‌ك كه‌مال كڵچدارئۆغڵو به ته‌نها به‌ره‌و ئیستانبوڵ به‌ڕێده‌كه‌وم. هه‌رگیز نه‌مانگوتووه كه وه‌ك پارتێك رێپێوان ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
گوتيشی: "له‌به‌رئه‌وه ئه‌مڕۆ لێره‌دا له‌م رێپێوانه‌دا له هه‌موو پارته‌كانه‌وه به‌شداربوو هه‌یه. كه‌سانێكیش هه‌یه ده‌ڵێت، مادام نادادپه‌روه‌ری هه‌یه، منیش لێره ده‌بم. بۆ نموونه دۆسیه‌ی موحسین یازیجیئۆغڵو داخرا، به‌ڵام راستییه‌كان روون نه‌بووه‌وه. دادپه‌روه‌رییان ده‌وێت؟ ده‌بێت رێپێوان ئه‌نجامبده‌یت. تۆ دادپه‌روه‌ریت ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌وان نایده‌ن، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت رێپێوان ئه‌نجامبده‌یت. بێگومان كاتێك ده‌ڵێین رێپێوان ئه‌نجامده‌ده‌یت، به واتای ئه‌وه نایه‌ت بشكێنیت و بڕووخێنیت. رێپێوان ئه‌نجامده‌ده‌یت و ده‌نگت ده‌گه‌یه‌نێت. دڵنیابن ئه‌گه‌ر میتینگمان رێكبخستایه، هێنده‌ی ئه‌م رێپێوانه كاریگه‌ریی نه‌ده‌بوو. ئه‌م ناوچانه‌ی رێپیوانهكهی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت، پارتی داد و گه‌شه‌پێدان زۆرترین ده‌نگی تێدا به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌وه‌یه جێگای سه‌رسوڕمانی منه ئه‌وه‌یه، له‌م ناوچانه‌دا زیاتر له پڕۆتێستۆكردن رێزمان لێده‌گیرێت. نامانه‌وێت و به باشی نازانین هیچ كه‌سێك به ناسنامه‌ی پارته‌كه‌یه‌وه به‌شداری له رێپێوانهكهدا بكات. واته قبووڵی ناكه‌ین هیچ لایه‌نێك به ئاڵای پارته‌كه‌یه‌وه بێته ئێره. به‌ڵام هه‌مووان وه‌ك تاكه كه‌س ده‌توانن بێن و به‌شداربن."