Mohammed Baqi Hussein
22 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2016
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی پاریس رێپێوانی ناڕه‌زایی بۆ ئیدانەكردنی یاسای نوێی كار كه بڕیار بوو سبه‌ی به‌ڕێوه بچێت، قه‌ده‌غه كرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، بۆ رەچاوکردنی بواری تەناهیی هاووڵاتییان رێپێوانه‌كه قه‌ده‌غه كراوه كه بڕیار بوو له نێوان مه‌یدانه‌كانی باستیڵ و نه‌یشن بەڕێوە بچێت.
روونكردنه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌و پێشنیاره‌ی بۆ سه‌ندیكاكان كراوه قبووڵ نه‌كراوه و بڕیار له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی رێپێوانه‌كه‌ش دراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌كه داوای له سه‌ندیكاكان كردبوو رێپێوان ئه‌نجام نه‌درێت و ته‌نها به گردبوونه‌وه ناڕه‌زایی ده‌رببڕن به‌ڵام سه‌ندیكاكان ئه‌مه‌یان ره‌تكردبووه‌وه.
له رێپێوانه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ری ده‌مامكدار له‌گه‌ڵ پۆلیسدا پێكهه‌ڵپژان. له ئه‌نجامدا 40 كه‌س بریندار بوون كه 27 کەسیان پۆلیس بوون.
خۆپیشانده‌ران جامه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی Necker یان شكاند و زیانیان به چه‌ندین شوێنكار گه‌یاند.