Mohammed Baqi Hussein
27 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2016
پاڵێوراوی پارتی دیموكرات بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا هیلاری كلینتۆن، له شاری نیویۆرك به‌شداریی له رێپێوانێکی هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان(LGBT)دا كرد و پشتگیریی خۆی بۆ ده‌ربڕین.
له ناوچەی مانهاتنی شاری نیویۆرک رێپێوانێك ئه‌نجام درا و چه‌ند رێگایه‌ك به‌هۆیه‌وه به‌ڕووی هاتوچۆدا داخران. له رێپێوانهكهدا په‌لاماره‌كه‌ی ئۆرلاندۆ پڕۆتێستۆ كرا و وه‌ستانی رێزگرتن بۆ گیانی قوربانییانی په‌لاماره‌كه ئه‌نجام درا.
هه‌زاران كه‌س به‌شدارییان له رێپێوانهكهدا كرد و پۆلیس رێوشوێنی ئه‌منیی توندی گرته‌به‌ر.
هه‌رچه‌نده له‌به‌رنامه‌دا نه‌بوو پاڵێوراوی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا، هیلاری كلینتۆن به‌شداریی لە رێپێوانه‌كه‌ی نیویۆركدا بكات، ناوبراو له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له پارێزگاری نیویۆرك، ئه‌ندریو كومۆ و سه‌رۆكی شاره‌وانیی نیویۆرك، بیڵ دی بلاسی به‌شداریی كرد.
له‌كاتی رێپێوانهكهدا له پێگه‌ی كلینتۆن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه په‌یامی، "كۆمه‌ڵگای هاوڕه‌گه‌زبازانی ئه‌مریكا هێشتا چه‌ندین به‌ربه‌ستیان له‌به‌رده‌مدایه. با تا ئه‌و به‌ربه‌ستانه كۆتاییان پێده‌هێنرێت بڕۆین" بڵاوكرایه‌وه.