Muhammet Ali Kemal
27 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2016
کۆمەڵەی ئیخوان موسلمین لە سووریا رایگەیاند کە لەئەنجامی هێرشەکەی رووسیا بۆسەر شارۆچکەی ئەلقوریەی باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای دێرازۆر ٧٠ کەس کوژراون.
لە راگەھێنراوێکی نووسراودا کە لەلایەن کۆمەڵەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی هیچ کاردانەوەیەکی لەبەرامبەر هێرشەکانی رووسیادا کە بە بۆمبی گەرمی و بۆمبی فسفۆڕەوە ئەنجام داوە، پیشان نەداوە.
لە راگەھێنراوەكەدا باس لەوەکراوە کە پێشتریش کۆمەڵکوژی هاوشێوە لە حەلەب و ئیدلب روویان داوە و تێیاندا بۆمبی فسفۆڕ و گەرمی وێرانکەر بەکارهێنراوە کە لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە قەدەغەکراوە، جەختیش لەوەکراوەتەوە کە سوپای رووسیای ''داگیرکەر'' پێشێلی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانی کردووە و هەموو جۆرە دڕندەییەکی درووستکردووە.
ئیخوان لەپاڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا، جیهانی عەرەبیشی بە بێدەنگبوون لەبەرامبەر ئەم کۆمەڵکوژییەدا تاوانبارکردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە نەخۆشخانەکانەوە دەستکەوتوون لەئەنجامی هێرشەکەی سەر شارۆچکەی ئەلقوریەدا،٦٤ کەس کوژراون.