Hemın Othman Mohammed
13 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2016
واشنتۆن
كاندیدی دیموكراته‌كان هیلاری كلینتۆن، كه ركابه‌رایه‌تی ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌یاننامه‌ی باجی له‌باره‌ی ساڵی رابردوو بڵاوكرده‌وه.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كلینتۆن بۆ ته‌نگه‌تاوكردنی كاندیدی كۆماریخوازه‌كان دۆناڵد تره‌مپ-ه كه به‌یاننامه‌كانی باج بڵاوناكاته‌وه.
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كلینتۆن، به‌یاننامه‌ی باجی 2015ی خانه‌واده‌كه‌ی بۆ رای گشتیی بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌مپینی كاندیدی دیموكراته‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، بیل و هیلاری كلینتۆن، له‌بڕی ئه‌و 10 ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلاره‌ی ساڵی رابردوو به‌ده‌ستیان هێناوه، سێ ملیۆن و 240 هه‌زار دۆلاریان داوه به باج.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه به‌شێكی زۆری داهاتی ئه‌و ژن و مێرده له رێگه‌ی ئه‌و گوتارانه‌وه ده‌ست كه‌وتووه كه بیل كلینتۆن داوێتی.
خێزانی كلینتۆن كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له بواری سیاسه‌تدا كار ده‌كات، پێشتر به‌یاننامه‌ی باجی ساڵانی رابردووشیان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كاندیدی كۆماریخوازه‌كان دۆناڵد تره‌مپ، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه پێش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی به‌یاننامه‌كانی باج ئاشكرا ناكات.
له ئه‌مریكا كاندیدانی سه‌رۆكایه‌تی له‌رووی یاساییه‌وه ناچار ناكرێن پێش هه‌ڵبژاردن به‌یاننامه‌كانی باج بڵاو بكه‌نه‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ساڵی 1976ه‌وه تا ئیستا هه‌موو كاندیده‌كانی سه‌رۆكایه‌تی پێش هه‌ڵبژاردن به‌یاننامه‌كانی باجیان بڵاوكردووه‌ته‌وه. كاندیدی كۆماریخوازه‌كان تره‌مپ كه‌وتووه‌ته دۆخێكی سه‌خته‌وه.