Mohammed Baqi Hussein
19 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2016
تاكه پاڵێوراوی پارتی كۆماریخوازه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ، لە نیویۆرك له‌گه‌ڵ هێنری كیسینجه‌ر كۆبووه‌وه كه یه‌كێكه له‌و سیاسه‌تمه‌دارانی ریزه‌كانی ئه‌و پارته، كه ساڵانێكی زۆر له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا كاری كردووه.
تره‌مپ كه له پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنه به‌راییه‌كانی نێو پارتی كۆماریخوازهكاندا به‌ته‌نها ماوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ كیسینجه‌ر كۆبووه‌وه كه پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بووه و یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی نێو ئه‌و پارته.
تره‌مپ ئه‌و دیداره‌ی به به‌شێك له هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ستنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ئه‌زموونه‌كانی پارته‌كه‌یدا ناوبرد.
كیسینجه‌ر له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیی ریچارد نیگزن و جێراڵد فۆردی كۆماریخوازدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بووه و له ساڵانی 1973 بۆ 1977.
تره‌مپ سه‌ردانی ماڵی ناوبراوی كرد و لههاتنهدهرهوهیدا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌دا.
یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی تره‌مپیش رایگه‌یاند، تره‌مپ خۆی داوای دیداری له كیسینجه‌ر كردووه.