Hemın Othman Mohammed
10 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2016
50 كه‌سایه‌تی دیاری ئاسایش و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی پارتی كۆماری، نامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه ئه‌گه‌ر كاندیدی پارته‌كه‌یان، دۆناڵد تره‌مپ به سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرێت ئه‌وا ده‌بێته "بێ پهرواترین سه‌رۆك" له مێژووی ئەمریکادا.
50 كه‌سایه‌تی دیاری ئاسایش و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی پارتی كۆماری، نامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه ئه‌گه‌ر كاندیدی پارته‌كه‌یان، دۆناڵد تره‌مپ به سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرێت ئه‌وا ده‌بێته "بێ پهرواترین سه‌رۆك" له مێژووی ئەمریکادا.
ئه‌و 50 كه‌سایه‌تیه كه به‌رزترین پله‌یان هه‌یه له بواری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی پارتی كۆماری و هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی پێشووتری سی ئای ئه‌ی مایكڵ هایدن، جێگری پێشووی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رۆبێرت زۆلیك، وه‌زیرانی پێشووی ئاسایشی ناوخۆ تۆم ریج و مایكڵ كیرتۆف، باڵیۆزانی پێشووی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره ئێریك ئیدڵمان و جه‌یمس جیفری-یان له‌نێودایه، نامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و تیایدا كاندیدی پارته‌كه تره‌مپ-یان كردووه‌ته ئامانج.
له‌و نامه‌یه‌دا كه له میدیاکانی ئه‌مریكا ده‌نگدانه‌وه‌ی دروستكردووه، ئه‌و كه‌سایه‌تیانه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه تره‌مپ كه‌سێكی گونجاو نییه بۆ سه‌رۆكایه‌تی وڵات.
ئه‌و به‌رپرسانه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه‌وا له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 8ی تشرینی دووه‌می داهاتوودا ده‌نگ به تره‌مپ ناده‌ن و ده‌ڵێن "به‌ڕێز تره‌مپ، كاره‌كته‌ر، به‌ها و ئه‌زموونی پێویستی نییه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆك. ده‌سه‌ڵاتی ئه‌خلاقی ئه‌مریكا كه رابه‌ری ئازادی جیهانه لاواز ده‌كات. هه‌روه‌ها ده‌بینرێت كه‌وا زانیاری بنه‌ڕه‌تی نییه له باره‌ی ده‌ستوور، یاسا و دام و ده‌زگاكانی ئه‌مریكا كه لێبوورده‌یی ئایینی، ئازادی راگه‌یاندن و دادگای سه‌ربه‌خۆیان له‌نێودایه".
له نامه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه له رووی دیدگای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڵگری سیفه‌تی سه‌رۆك و سه‌رفه‌رمانداری نییه و ده‌ڵێن "له‌و باوه‌ڕه‌داین كه ره‌نگه ببێته سه‌رۆكێكی مه‌ترسیدار و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ته‌ندروستی وڵات بخاته مه‌ترسییه‌وه".
هاوكات له نامه‌كه‌دا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه كه ئه‌گه‌ر تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرێت ئه‌وا ده‌بێته بێ پهرواترین سه‌رۆك.