Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal
22 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر گوته‌یه‌كی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، نانسی پێلۆسی، نیشاندا كه تره‌مپی به "په‌رده‌پۆشكردنی لێپێچینه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به رووسیا" تاوانباركردبوو.
دۆناڵد تره‌مپ، نانسی پێلۆسی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامه دیموكراته‌كانی كۆنگرێس، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له كۆشكی سپی به نیوه ناچڵی كه سه‌باره‌ت بوو به ژێرخان، جێهێشت.
تره‌مپ كاردانه‌وه‌ی توندی به‌رامبه‌ر به لێدوانه‌كه‌ی پێلۆسی سه‌باره‌ت به خۆی نیشاندا و له‌دوای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ست به ژێرخانیان جێهێشت، روونكردنه‌وه‌یه‌كی كورتی له باخچه‌ی كۆشكی سپی دایه رۆژنامه‌وانان.
دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه‌كرد كه لێدوانه‌كه‌ی پێلۆسی به‌وه‌ی "سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌وڵی په‌رده‌پۆشكردنی لێپێچینه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به رووسیا و راپۆرتی داواكاری گشتیی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌ت، رۆبه‌رت موله‌ر، ده‌دات" زۆر نیگه‌رانی كردووه.
- "من هیچ شتێك په‌رده‌پۆش ناكه‌م"
تره‌مپ هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "تا ئه‌مڕۆ هیچ ده‌ره‌نجامێكی هاریكاریی نهێنیی له لێپێچینه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به رووسیا، ده‌رنه‌چووه. چیتر كۆتایی به‌م لێپێچینه‌وه ساختانه بهێنن. من هیچ شتێك په‌رده‌پۆش ناكه‌م" و جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی دیموكراته‌كان كۆتایی به لێكۆڵینه‌وه‌كان له دژی نه‌هێنن، كاریان له‌گه‌ڵدا ناكات.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه كه زۆر نیگه‌رانه له لێدوانی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی دیموكراتی كۆنگرێس به‌وه‌ی كه "با سه‌رۆك له كاره‌كه‌ی لابدرێت" و ئه‌و جۆره لێدوانانه قبوڵ ناكات.
به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كۆشكی سپی، پێلۆسی تره‌مپی به "هه‌وڵدان بۆ په‌رده‌پۆشكردنی لێپێچینه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به رووسیا" تاوانبار كردبوو، جه‌ختی لهوهكردبوویهوه كه تا كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌ڕۆن.
داواكاری گشتیی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌ت، موله‌ر، رۆژی ٢٢ی ئادار راپۆرتی په‌یوه‌ست به لێپێچینه‌وه له ده‌نگۆكانی رێكه‌وتنی نهێنی تره‌مپ و تیمی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوبراو له ساڵی ٢٠١٦دا له‌گه‌ڵ رووسیادا، پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا كردبوو، ئاماده‌كردنی راپۆرته‌كه ٢٢ مانگی خایاندبوو.
لای خۆشییه‌وه وه‌زیری داد، ویلیه‌م باڕ، ئه‌نجامه گرنگه‌كانی راپۆرته‌كه‌ی له نامه‌یه‌كدا ره‌وانه‌ی كۆنگرێس كردبوو، جه‌ختی لهوهكردبوویهوه كه نه‌توانراوه ئه‌نجامگیرییه‌ك به‌وه‌ی كه تره‌مپ هاریكاریی نهێنیی له‌گه‌ڵ رووسیادا ئه‌نجامداوه، بكرێت.
دۆناڵد تره‌مپ دادكۆكی له‌وه‌ده‌كات كه له ئه‌نجامی راپۆرته‌كه‌دا به‌ته‌واوه‌تی بێ‌تاوان ده‌رچووه و له‌به‌رامبه‌ردا دیموكراته‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ناوبراو "هه‌وڵی رێگرییكردن له دادپه‌روه‌یی داوه".