Muhammet Ali Kemal
22 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2019
ئیدلب - AA
له ئه‌نجامی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆسه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌نێو سنووره‌كانی "ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب" كه لە سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه تا ئێستا درێژه‌یان هه‌یه، لانیكه‌م شه‌ش هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێییهكانهوه دهستكهوتوون، هێزه‌كانی رژێم كه له سوپای ئه‌سه‌د و گرووپه تیرۆریستییه پشتیوانییكراوه‌كان له لایه‌ن ئێرانه‌وه پێكهاتوون له دره‌نگانی شه‌وی رابردووه‌وه، هێرشی ئاسمانیی و زه‌مینییان بۆسه‌ر هه‌ریه‌ك له شارۆچكه‌كانی مه‌عره‌ت نو‌عمان، خان شێخون، جسرشغور و سه‌راقیب و ژماره‌یه‌ك له گونده‌كانی ئیدلب ئه‌نجامداوه.
له ئه‌نجامی هێرشه‌كانیشدا، لانیكه‌م شه‌ش هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون.