لێدوانی نوێنه‌ری تایبه‌تیی ئه‌مریكا جێمس جێفری له‌باره‌ی سووریاوه
نوێنه‌ری تایبه‌تیی ئه‌مریكا بۆ سووریا، جێمس جێفری: "سه‌رۆك (دۆناڵد تره‌مپ) ئاگای له زۆرینه‌ی هه‌سه‌ده و په‌یوه‌ندیی سیاسی‌یان به په‌كه‌كه‌وه، هه‌یه. له‌گه‌ڵ توركه‌كان و هاوبه‌شه خۆجێییه‌كانماندا كارده‌كه‌ین له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام".
Washington DC
واشنتۆن- AA
نوێنه‌ری تایبه‌تیی ئه‌مریكا بۆ سووریا، جێمس جێفری، له میانی دانیشتنێكدا له كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی، رایگه‌یاند: "سه‌رۆك (دۆناڵد تره‌مپ) ئاگای له زۆرینه‌ی هه‌سه‌ده و په‌یوه‌ندیی سیاسی‌یان به په‌كه‌كه‌وه، هه‌یه. له‌گه‌ڵ توركه‌كان و هاوبه‌شه خۆجێییه‌كانماندا كارده‌كه‌ین له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام".
جێمس جێفری له‌میانی دانیشتنێك له ژێر ناونیشانی "گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌ر له سووریا: ستراتیژی ئیداره‌ی تره‌مپ" كه له لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌چوو، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
جێفری جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كان له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا هێشتا نه‌توانراوه رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ توركیادا ده‌سته‌به‌ربكرێت و دیداره‌كان له‌وباره‌یه‌وه درێژه‌یان هه‌یه.
راشیگه‌یاند: "سه‌رۆك (تره‌مپ) ئاگای له زۆرینه‌ی هه‌سه‌ده و په‌یوه‌ندیی سیاسی‌یان به په‌كه‌كه‌وه، هه‌یه. له‌گه‌ڵ توركه‌كان و هاوبه‌شه خۆجێییه‌كانماندا كارده‌كه‌ین له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام. ئه‌مه پلانێكه كه ته‌نها هێزی پشتیوانیی خۆجێیی ئه‌ركی تێدا ده‌بینێت و ئێمه و توركیا له نزیكه‌وه چاودێریی ده‌كه‌ین. كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ توركه‌كان و هه‌سه‌ده‌دا درێژه‌یان هه‌یه به‌ڵام هێشتا نه‌مانتوانیوه بگه‌ینه رێككه‌وتنێك".
نوێنه‌ری تایبه‌تیی ئه‌مریكا بۆ سووریا توركیای به یه‌كێك له‌و وڵاتانه ناوبرد كه زۆرترین كاریگه‌ریی جه‌نگی ناوخۆی سووریای كه‌وتووه‌ته سه‌ر و هێشتا ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی توركیا رووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه، به‌رده‌وامییان هه‌یه و ئه‌گه‌ر بێت و په‌كه‌كه له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا یان له ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته بچێته دۆخی هێرشكردنه‌وه، ئه‌وا "دۆخی قه‌ندیلی دووه‌م" دێته ئاراوه.
جێمس جێفری له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به چالاكییه‌كانی هه‌ریه‌ك له رووسیا، ئێران و رژێمی ئه‌سه‌د و كاردانه‌وه‌ی توركیا له‌وباره‌یه‌وه، رایگه‌یاند:
"له‌كاتێكدا كه توركیا دوژمنایه‌تییه‌كی به‌هێز له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ڕی ناوخۆ له‌به‌رامبه‌ر رژێمی ئه‌سه‌ددا په‌ره‌پێده‌دات، به‌شێوه‌ی نه‌ریتیش، له كاربه‌رییه‌كدایه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی توركیا به گشتیی خۆشحاڵ نییه به هه‌ڵمه‌ته‌كانی رووسیا له‌دژی. توركیا له‌پاڵ بوونی سه‌ربازیی له باكووری خۆرئاوای سووریا، له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا له دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا و له‌رێگه‌ی دانوستانه گشتییه‌كان له‌گه‌ڵ رووسیادا، خه‌بات ده‌كات".
له‌باره‌ی دۆخی ئیدلبه‌وه، جێفری باسی له‌وه‌كرد كه توركیا ناوه ناوه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمه‌وه په‌لامارده‌درێت و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه رووسیا گوشاره‌كانی له‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره سه‌باره‌ت به گرووپه نه‌یاره‌كانی رژێم زیادده‌كات، توركیا له‌رێگه‌ی جێگیركردنی سه‌رباز له ئیدلب پێگه‌ی خۆی له‌ناوچه‌كه به‌هێز ده‌كات و له‌به‌رامبه‌ر رووسیا و رژێمی ئه‌سه‌ددا وه‌ستاوه‌ته‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به قۆناغی ئاستانا كه له نێوان هه‌ریه‌ك له توركیا، ئێران و رووسیادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، جێمس جێفری باسی له‌وه‌كرد كه به گشتی توركیا هاوڕایه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به سووریا.
جگه له‌وه‌ش جێفری تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن له په‌یوه‌ندیی نزیكدان و رایگه‌یاند: "به‌گشتیی توركیا هه‌وڵی گۆڕینی هه‌ڵسوكه‌وتی حكوومه‌تی سووریا ده‌دات. له‌مه‌شدا هاوبۆچوونین. به گشتیی به هه‌ماهه‌نگیی هه‌نگاو ده‌هاوێژین. هاوه‌ڵیی وه‌زیر (ی ده‌ره‌وه) پۆمپیۆم كردبوو له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندا. له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و له‌سه‌ر ئاستی منیش، له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كانماندا به نزیكه‌یی هه‌موو مانگێك له په‌یوه‌ندییداین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن