Safvan Allahverdi,Hemın Othman Mohammed
26 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2019
واشنتۆن - AA
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، پاكێجی هاوكاری به‌په‌له‌ی به بەهای چوار ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار په‌سه‌ند كرد بۆ هاوكاریكردنی هه‌زاران خێزان و منداڵی په‌نابه‌ر كه له سنووری ئه‌مریكا-مه‌كسیك له چاوه‌ڕوانیدان.
له ده‌نگدانه‌كه‌ی دامه‌زراوه‌ی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا كه زۆرینه‌ی دیموكراته‌كانه، ٢٣٠ په‌رله‌مانتار له به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه یاساكه دانگیاندا و ١٩٥ په‌رله‌مانتاریش له دژی.
پرۆژه یاساكه پێشنیازی چه‌ند مادده‌یه‌كی كردووه وه‌ك؛ ده‌سته‌به‌ركردنی ستاندارتی پزیشكی بۆ ئه‌و ده‌یان هه‌زار خێزان و منداڵانه‌ی له‌سه‌ر سنووری ئه‌مریكا-مه‌كسیك له چاوه‌ڕوانیدان، له‌گه‌ڵ كۆنترۆڵی یه‌ك به یه‌كی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون و دابینكردنی هاوكاری خۆراكی و پێداویستی پاككردنه‌وه و راهێنان به كارمه‌ندان.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، نانسی پیلۆسی له ههڵسهنگاندنێكیدا له‌باره‌ی پرۆژه یاساكه ده‌ستگیركردنی هه‌زاران منداڵی له‌سه‌ر سنوور به ''به‌كارهێنانی منداڵ'' ناوزه‌ند كرد و گوتی:
''ئه‌وه‌ی له‌وێ ده‌گوزه‌رێت دڕندهییهكه هه‌موو به‌هاكانی ئێمەی پێشێلكردووه. ئه‌وه یاسایه‌كه دژبه هه‌ڵوێستی بێ بهزهیییانهی حكوومه‌ت (-ه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ) كه به‌رامبه‌ر منداڵان په‌یڕه‌وی ده‌كات و یاسایه‌كه دژبه به‌كارهێنانی منداڵان''.
له كاتێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه پرۆژه یاساكه ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا به مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌ری، باس له‌وه‌یش ده‌كرێت كه ئه‌گه‌ر ئه‌ر پرۆژه یاسایه به هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی كۆنگرێسیشدا تێپه‌ڕی، دۆناڵد تره‌مپ ده‌سه‌ڵاتی ڤیتۆی به‌رامبه‌ر به‌كارده‌هێنێت.