تره‌مپ: ''له باره‌ی ئێران پێویستم به ستراتیجییەتێكی ده‌رچوون نییه''
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ: - ''(له ئه‌گه‌ری پێكدادان له‌گه‌ڵ ئێران هیچ ستراتیجییه‌تێكی ده‌رچوون هه‌یه یان نا) پێویستم به ستراتیجییەتێكی ده‌رچوون نابێت. من پێویستم به ستراتیجییەتی ده‌رچوون نییه''.
Washington DC
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند له ئه‌گه‌ری پێكداداندا له‌گه‌ڵ ئێران خۆی هیچ ستراتیجییەتێكی ده‌رچوون به پێویست نازانێت.
دۆناڵد تره‌مپ له نووسینگه‌ی ئۆڤاڵ وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه سه‌باره‌ت به بابه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌تایبه‌تی گرژییەکانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جارێكی دیكه دووباره‌یكرده‌وه کە رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كه له سه‌رده‌می سه‌رۆكی پێشوو، باراك ئۆباما كراوه ''زۆر خراپ'' بووه، باسی له‌وه‌یش كرد كه رێگه به ئێران ناده‌ن ببێت به خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی.
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه چاوپۆشی نه‌كردووه له ئه‌گه‌ری پێكدادان له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ده‌رگای دیپلۆماسییەت كراوه‌یه و گوتی: ''هه‌ر كات ئێران ئاماده‌بوو، ئه‌وه‌نده به‌سه ئاگادارمان بكاته‌وه، ئێران بیه‌وێت هه‌رچییه‌ک بكات ئێمه ئاماده‌ین''.
- ''پێویستم به ستراتیجییەتی ده‌رچوون نییه''
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆنالد تره‌مپ له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئێران چوونه پێكدادانێكه‌وه هیچ ستراتیجییه‌تێكی ده‌رچوون هه‌یه یان نا گوتی: ''پێویستم به ستراتیجییەتێكی ده‌رچوون نابێت. من پێویستم به ستراتیجییەتی ده‌رچوون نییه''.
دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه گه‌لی ئێرانی زۆر خۆشده‌وێت و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئێران ئه‌نجامی ده‌دات ئابووریی گه‌لی ئێرانی لاواز كردووه و گوتی: ''ده‌توانرێت ئه‌م دۆخه زۆر به‌خێرایی و به شێوه‌یه‌كی ئاسان بگۆڕدرێت، به‌ڵام سه‌رەتا پێویسته حكوومه‌ت(ی ئێران) واز له ركابه‌ری بهێنێت''.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو كه رۆژی هه‌ینی ئه‌مجامدانی هێرشێكی ئاسمانیی بۆسه‌ر ئێران په‌سه‌ندكردبوو، به‌ڵام كاتێک زانیاری پێگه‌یشتووه كه نزیكه‌ی ١٥٠ ئێرانی تیادا ده‌كوژرێت فه‌رمانی راگرتنی هێرشه‌كه‌ی داوه.
دوێنێ ئیدارەی ئەمریکا دوای خستنەخوارەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکەیان، سزای نوێی بەسەر ئێران‌دا سەپاند کە رابەری ئایینی ئەو وڵاتە عەلی خامنەیی و چەند سەرکردەیەکی تری گرتۆتەوە.
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، ستیڤن منوشین رایگەیاندبوو کە لەم هەفتەیەدا وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف-یش دەخەنە لیستی سزاکانی ئەمریکاوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، عەباس موسەوی رایگەیاندبوو ئەو سزایانەی ئەمریکا کە رابەری ئایینی عەلی خامنەیی و وەزیری دەرەوە، محەمەد جەواد زەریف-یشی گرتۆتەوە، بەواتای ئەوە دێت کە تەواوی دەرگا دیپلۆماسییەکان دادەخرێن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن