جيهان

کوژرانی چوار کەس لە هێرشێکی ئاسمانی بۆسەر ئیدلب

- لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی رژێمی ئەسەد و رووسیا بۆسەر ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب لە شەوی رابردووەوە تا ئێستا، چوار کەسی مەدەنی کوژراون و نۆی دیکەش برینداربوون.

Eşref Musa, Burak Karacaoğlu  | 26.06.2019 - نوێکردنەوە : 26.06.2019
کوژرانی چوار کەس لە هێرشێکی ئاسمانی بۆسەر ئیدلب

İdlib

ئیدلب - AA

لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی رژێمی ئەسەد و رووسیا بۆسەر ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب لە شەوی رابردووەوە تا ئێستا، چوار کەسی مەدەنی کوژراون و نۆی دیکەش برینداربوون.

فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئەسەد لە شەوی رابردووەوە تا ئێستا چواردەوری ناوەندی پارێزگای ئیدلب، شارۆچکەی مەعەرەت نوعمان و گوندەکانی کەفەر سەجنە، حەمیدیە، روبع جوز، خیش و سەلت زهور بۆردومان دەکەن.

لە حەمیدیە و مەعەرەت نوعمان دوو کەس و لە سەلت زهور دوو کەس کوژران و نۆی دیکەش برینداربوون.

تیمەکانی بەرگریی شارستانیی (کڵاو سپییەکان) بەردەوامن لە ئەرکەکانیان بۆ رزگارکردنی لێقەوماوان و نیگەرانن لە بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın