Şerife Çetin,Hemın Othman Mohammed
26 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2019
بڕۆكسل - AA
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ رایگەیاند کە رووسیا تا دووی ئاب كاتی هه‌یه بۆ رزگاركردنی پەیماننامەی هێزە ئەتۆمییە مەودا مامناوەندەکان (INF) و گوتی: "به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر بانگهێشتكردنی رووسیا بۆ به‌جێگه‌یاندنی به‌رپرسیارێتیه‌كانی له پەیماننامەكهدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه بهجێنهگهیهندرا پێویسته ناتۆ وه‌ڵامی هه‌بێت''.
یانس ستولتنبێرگ بەرلە كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگریی ناتۆ كه له بڕۆكسل به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت، بۆ راگه‌یاندنه‌كان دوا و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رۆژه‌ڤی وه‌زیره‌كان زۆربه‌ی بابه‌تی ئه‌منییه.
سكرتێری گشتیی ناتۆ باسی له‌وه كرد كه وه‌زیره‌كان سه‌ره‌تا گفتوگۆ له‌باره‌ی پێشێلكاری رووسیا ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر پەیماننامەی هێزە ئەتۆمییە مەودا مامناوەندەکان (INF)، له‌گه‌ڵ ئه‌و رێوشوێنانه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌وه ده‌گیرێنه‌به‌ر و گوتی: ''رووسیا تا دووی ئاب كاتی هه‌یه بۆ رزگاركردنی پەیماننامەی هێزە ئەتۆمییە مەودا مامناوەندەکان (INF). به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر بانگهێشتكردنی رووسیا بۆ به‌جێگه‌یاندنی به‌رپرسیارێتیه‌كانی له پەیماننامەكهدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه بهجێنهگهیهندرا پێویسته ناتۆ وه‌ڵامی هه‌بێت''.
یانس ستولتنبێرگ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێشێلكردنی پەیماننامەی هێزە ئەتۆمییە مەودا مامناوەندەکان (INF) له لایه‌ن رووسیاوه بابه‌تێكی زۆر جددیه، باسی له‌وه‌یش كرد كه كات كه‌مبووه‌ته‌وه، ناتۆ گفتوگۆ ده‌كات له‌باره‌ی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی ده‌یگرێته‌به‌ر كه له دوای دووی ئاب ده‌ست به جێبه‌جێكردنیان ده‌كرێت.