Hemın Othman Mohammed
08 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2016
نیویۆرك
دوای ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی له‌باره‌یه‌وه بڵاوكرایه‌وه و، داوای لێكرا پاشه‌كشه له كێبڕكێی سه‌رۆكایه‌تی بكات، كاندیدی پارتی كۆماریخوازه‌كانی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، رایگه‌یاند: "له ژیانمدا له هیچ كێبڕكێیه‌ك نهكشاومهتهوه. خاوه‌نی پشتیوانییه‌كی زۆر به‌هێزم".
دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ له نیویۆرك به‌شداری له دیبه‌تێكدا كرد له‌گه‌ڵ كاندیدی پارتی دیموكراته‌كان، هیلاری كلینتۆن، كه به‌پێی راپرسییهكان له پێشیه‌وه‌یه‌تی، رووبه‌ڕووی بانگه‌شه‌و تۆمه‌ت بوویه‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه تره‌مپ به‌رده‌وامه له‌سه‌ر به‌رگری كردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كانی تره‌مپ كه تیایدا ده‌سته‌واژه‌ی ناپه‌سه‌ند به‌كار ده‌هێنێت له چه‌ند ویلایه‌تێكی ویلایه‌ته‌كانی وه‌ك یوتا و ئالاباما، كه موحافهزهكارترین ویلایه‌تی ئه‌مریكان، سیاسه‌تمه‌داره دیاره‌كان داوایان له ترمپ كرد پاشه‌كشه له كێبڕكێی سه‌رۆكایه‌تیدا بكات، ئه‌ویش وه‌ڵامی دانه‌وه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ میدیای وڵاته‌كه‌ی، تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی له كێبڕكێكه سفره و، گوتی: "له ژیانمدا پاشه‌كشه‌م له هیچ كێبڕكێیهكدا نه‌كردووه. خاوه‌نی پشتیوانییه‌كی زۆر به‌هێزم. هیچ كات نه‌مگوتووه كه‌سێكی بێ كه‌موكورتیم، یان هه‌وڵم نه‌داوه وه‌ك كه‌سێك بم كه نیم".
سیناتۆری نێبراسكای كۆماریخوازه‌كان، بێن ساسی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هێشتا پارته‌كه‌یان چانسی بردنه‌وه‌ی هه‌یه، هاوكات داوای له تره‌مپ كرد هه‌ڵوێستێكی مه‌ردانه بنوێنێت و هه‌نگاو به‌ره‌و دوواوه بنێت هه‌ل بداته ده‌ست یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی مایك پنس.
دوا به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆیی تره‌مپ كه تیایدا ده‌سته‌واژه‌ی ناپه‌سه‌ند به‌رامبه‌ر ژنان به‌كار ده‌هێنێت، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا وپه‌رله‌مانتاری ویسكۆنسن، پاوڵ ریان و سه‌ركرده‌ی زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران و سیناتۆری كنتاكی، میتس ماكونیل، ره‌خنه‌یان له تره‌مپ گرت.
بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، كه ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی تێدا به‌كارهاتووه، له ساڵی 2005دا، له ماڵپه‌ڕی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست‌دا بڵاوكرایه‌وه. به‌هۆی كاردانه‌وه‌ی زۆری رای گشتیی ئه‌مریكاوه، تره‌مپ ناچار بوو داوای لێبووردن بكات.