Abdullah Shukur
08 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2016
نەتەوە یەکگرتووەکان
رووسیا مافی ڤیتۆی لە پڕۆژە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی راگرتنی شەڕ و پێکدادانەکان و کۆتایھێنان بە فڕینی فڕۆکەکان لە ئاسمانی حەلەب بەکارھێنا.
ئەو پڕۆژە بڕیارەی کە لە لایەن فەڕەنسا و ئیسپانیا بەمەبەستی راگرتنی شەڕ و پێکدادانەکانی حەلەب ئامادەکرابوو، لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان خرایە بەر دەنگدان.
بەم پێیەش رووسیا مافی ڤیتۆی لە پڕۆژە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی راگرتنی شەڕ و پێکدادانەکان و کۆتایھێنان بە فڕینی فڕۆکەکان لە ئاسمانی حەلەب بەکارھێنا. لە کاتێکدا ھەردوو وڵاتی چین و ئەنگۆلا بێ لایەن مانەوە.
بەم پێیەش رووسیا بۆ پێنجەمین جار مافی ڤیتۆی بۆ پڕۆژە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی راگرتنی شەڕ و پێکدادانەکانی سووریا بەکارھێنا. رووسیا و چین لە ساڵی ٢٠١١وە مافی ڤیتۆیان بۆ چوار پڕۆژە بڕیار بەکارھێنابوو. کە لە کۆتا پڕۆژە بڕیاردا داوای رادەستکردنی بەرپرسانی تاوانی جەنگ لە سووریا بۆ دادگای سزای نێودەوڵەتی دەکرا.
وڵاتی چین بۆ یەکەمجار بێ لایەن مایەوە و ئەمڕۆش پڕۆژە بڕیاری رووسیا دژ بەم پڕۆژە بڕیارەی فەڕەنسا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەخرێتە بەردەنگدان.