Abdullah Shukur
08 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2016
سەنعا
لە ئەنجامی ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر بینایەک کە پرسەیەکی ئەو شارەی تیا بەرێوەدەچوو، لە شاری سەنعای وڵاتی یەمەن بە لایەنی کەم ١٤٠ کەس کوژران.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە شایەتحاڵان وەرگیراون، دوو ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر بینایەکی شاری سەنعای ژێر کۆنترۆڵی حوسییەکان و لایەنگرانی عەلی عەبدوڵا ساڵح، ئەنجامدراوە .
راشگەیەنرا کە لە کاتی ئەنجامدانی ھێرشەکە پرسەیەکی ئەم شارە لەم بینایە بەرێوەدەچوو.
لە لایەکی دیکەش سەرچاوەکانی تەندروستی رایانگەیاند کە لەم ھێرشەدا بە لایەنی کەم ١٤٠ کەس کوژراون.
لە ھەواڵێکی کەناڵی ئەلمەسیرەی سەر بە حوسییەکان، بانگەشەی ئەوە کرا کە ھێزەکانی ھاوپەیمانی عەرەبی سەر سەرکردایەتی سعوودیە ئەم ھێرشەیان ئەنجامداوە، بەڵام ھێزەکانی ھاوپەیمان ھیچ روونکردنەوەیەکیان لەمبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.