Abdullah Shukur
08 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆیی تورکیا سلێمان سۆیلو، رایگەیاند کە لە رووداوی ھاویشتنی گوللـە لەبەشی دۆشکەی سەر ئۆتۆمبێلی گوللەنەبڕی جۆری کوبرا لە شارۆچکەی یوکسێکۆڤای سەر بە ھاکاری کە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوو بوون، لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.
سۆیلو بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ئەمڕۆ لەئاکامی ھاویشتنی گوللـە لەبەشی دۆشکەی سەر ئۆتۆمبێلی گوللەنەبڕی جۆری کوبرا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
سۆیلو راشیگەیاند کە چارەسەریی بریندارەکان بەردەوامە. گوتیشی: "بە پەلە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە. سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادەی ئەو کەسانە دەکەم کە لە رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە. داوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم".