Abdullah Shukur
08 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە
ڤیزا بۆ پاسەپۆرتەکانی جۆری دیبلۆماتیکی، خزمەت و تایبەت لە نێوان تورکیا و عێراق بەشێوەیەکی ھاوبەرامبەری ھەڵگیرا.
رێککەوتنی ھەڵگرتنی ڤیزای ھاوبەرامبەری لە نێوان وەزارەتی دەرەوەی تورکیا و عێراق لە رێککەوتی ١٢ی ئاب ئەمڕۆ لە رۆژنامەی فەرمی تورکیا بڵاوکرایەوە.
بەم پێیەش ڤیزا بۆ پاسەپۆرتەکانی جۆری دیبلۆماتیکی، خزمەت و تایبەت لە نێوان تورکیا و عێراق بەشێوەیەکی ھاوبەرامبەری ھەڵگیرا. بە جۆرێک کە لەگەڵ چوونەژوورەی ھاووڵاتیان بۆ نێو ھەر وڵاتێکی بەرامبەر لە ماوەی ھەر شەش مانگێک، نابێ ٩٠ رۆژ بخایەنێت