ترەمپ دیمەنی هێرشەکەی سەر ئەسفەهانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاوکردەوە
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکی ئهمریكا، دۆناڵد ترەمپ دیمەنی ئهو هێرشە ئاسمانییەی بهره بەیانی ئهمڕۆ كرایه سەر شاری ئەسفەهان لە ئێران، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاوکردەوە.
لە دیمەنەكاندا، تەقینەوە و تۆپەڵە ئاگر دەبینرێن.
ترهمپ کات و شوێنی هێرشەکەی ڕانەگەیاند، بەڵام لەو هەواڵانەی لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاو کراونەتەوە باس لهوه كراوه دیمەنەکە هێرشی ئاسمانیی سەر ئەسفەهانە و بهرهبهیانی ئەمڕۆ ئهنجامدراوه.
بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، به زی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ڕاگهیاندووه، کۆگایەکی تەقەمەنی ئێران لە ئەسفەهان کراوەتە ئامانج و، تیایدا بۆمبی بڕەری پەناگە بە کێشی ٩٠٧ کیلۆگرام بەکارهێندراوە.
ڕاگەیاندنەکانی ئێران بڵاویان کردەوە کە بهرهبەیانی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوە لە ئەسفەهان بیستراوە، بەڵام وردەکاریی زیاتریان نەداوە.
هێشتا دەسەڵاتی فەڕمی ئێران هیچ ڕاگەیاندراوێکی فەڕمی سەبارەت بە هێرشەکە بڵاو نەکردووهتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
