لە سەڕەتای دەستپیکردنی شەڕی دژبە ئێران تا ئێستا شەش ھەزار و ١٣١ ئیسرائیلی برینداربوون
ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە سەڕەتای دەستپیکردنی شەڕی دژبە ئێران تا ئێستا لە ئیسرائیل برینداربوون، بەرزبووەوە بۆ شەش ھەزار و ١٣١ کەس.
Quds
قودس ــ AA
ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە سەڕەتای دەستپیکردنی شەڕی دژبە ئێران تا ئێستا لە ئیسرائیل برینداربوون، بەرزبووەوە بۆ شەش ھەزار و ١٣١ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، بەھۆی ھێرشەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، ١٢١ کەس برینداربوون.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، ژمارەی کەسانەی کە لە سەڕەتای دەستپیکردنی شەڕی دژبە ئێران تا ئێستا لە ئیسرائیل برینداربوون، بەرزبووەوەتە بۆ شەش ھەزار و ١٣١ کەس.
ھەروەھا وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل باسی لەوەش کردووە کە لەو شەش ھەزار و ١٣١ بریندارە، ھێشتا ١١٨یان بەھۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە ماون و چارەسەر وەردەگرن.
ھاوکات پەیمانگای ئیسرائیلی بۆ توێژینەوەی ئاسایشی نەتەوەیی سەربە زانکۆی تەل ئەبیب ڕایگەیاندووە کە لە سەڕەتای دەستپیکردنی شەڕی دژبە ئێران تا ئێستا، ٢٥ کەس لە ئیسرائیل کوژراون.
