Mazın Asad
03 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2016
بانگەوازی دەمیرتاش بۆ رێپێوان بەرەو ئەو ناوچەی کە تێیدا ئۆپەراسیۆنەکان درێژەی ھەیە، لەلایەن خەڵکەوە بایەخی پێ نەدرا و گرووپە بچووکەکان لە شارۆچکەکانی ناوەندی یەنیشەھیر، کایاپنار، سوور و باغڵار بە بەرد، کۆکتێل مۆلۆتۆف و بۆمبی دەستی و دەنگی ھێرشیان کردە سەر تیمەکانی پۆلیس.
سەرەڕای ھۆشداری ھێزەکانی ئاسایش، گرووپەکە بڵاوەیان نەکرد و بەھۆیەوە پۆلیس بە گازی قەتیسکراو و فرمێسکڕێژ رووبەڕووی خۆپیشاندەران بووەوە و لە رووداوەکاندا ٣٣ کەس دەستگیر کران.
-ژیان لە شارەکە ئاسایی بوو
ھاوکات سەرەڕای بانگەوازەکە قوتابیان بۆ قوتابخانە چوون و کاسبکاران دووکانەکان کردەوە و ھیچ گرفتێک لە ھاتوچۆی پاسەکانی شارەکە رووی نەدا.
-"ئاسوودەییمان دەوێت"
خۆپیشاندەران لە شارۆچکەی یەنیشەھیر زیانیان بە بازاڕی ئەو شارۆچکەیە گەیاند کە بەھۆی ھێرشەکانەوە میوە و سەوزەفرۆشان ماوەیەک ناچاربوون کارەکانیان بوەستێنن.
کاسبکارێکی شارۆچکەکە رەخنەی لە خۆپیشاندانەکان گرت و گوتی: "بەھۆی رووداوەکانەوە لە بەیانییەوە تەنھا سێ دۆنەرم فرۆشتووە. ئەو دۆنەرانەی ماوەتەوە تێک دەچێت. دەمانەوێت ھەموو کەسێک خەریکی ئیش و کاری خۆی بێت. داواش دەکەین ئەم رووداوانە ئەنجام نەدرێت. ئاسوودەیی نەماوە، داوای ئاسوودەیی دەکەین".