Mohammed Baqi Hussein
17 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2016
له فەڕه‌نسا قه‌ده‌غه‌كردنی مایۆی باڵاپۆش له‌هه‌ڵكشاندایه.
شاره‌وانیی لیوكهیت باشووری ئه‌و وڵاته و شاره‌وانییه‌كانی لی تۆكوێت و ئۆیی پلهیج سه‌ربه ناوچه‌ی پاس دی كالایس باكووری ئه‌و وڵاته، له كه‌ناراو و مه‌له‌وانگه‌كانی شاره‌وانیدا له‌به‌ركردنی مایۆی باڵاپۆشیان قه‌ده‌غه كرد.
راگه‌یه‌نرا كه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای پاكوخاوێنی و شیاوی ده‌ركراوه و ئه‌و كه‌سانه سزا ده‌درێن كه په‌یڕه‌وی ناكه‌ن.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی فەڕه‌نسا، مانوێل ڤاڵس پشتگیریی بڕیاره‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند: "له‌به‌ركردنی مایۆی باڵاپۆش له كه‌نار ده‌ریاكاندا له‌گه‌ڵ به‌هاكانی كۆماری فەڕهنسادا ناگونجێت".