Hemın Othman Mohammed
17 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2016
حكوومه‌تی ئه‌مریكا كه ئامانجی ئه‌وه‌یه به‌درێژایی یەک ساڵ لە چوارچێوەی دارایی وڵاتەکەی كه له 1 تشرینی یه‌كه‌می رابردووه‌وه ده‌ستیپێكردووه 85 هه‌زار په‌نابه‌ر وه‌ربگرێت، تا ئه‌مڕۆ 63 هه‌زار په‌نابه‌ری وه‌رگرتووه، ماوه‌كه‌ش ته‌نها مانگ و نیوێكی ماوه.
حكوومه‌تی ئه‌مریكا كه ئامانجی ئه‌وه‌یه به‌درێژایی یەک ساڵ لە چوارچێوەی دارایی وڵاتەکەی كه له یەکی تشرینی یه‌كه‌می رابردووه‌وه ده‌ستیپێكردووه 85 هه‌زار په‌نابه‌ر وه‌ربگرێت، تا ئه‌مڕۆ 63 هه‌زار په‌نابه‌ری وه‌رگرتووه، ماوه‌كه‌ش ته‌نها مانگ و نیوێكی ماوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی مانگ و نێوێك ماوه بۆ ته‌واو بوونی، به‌ڵام هێشتا ئه‌و 10 هه‌زار په‌نابه‌ره سوورییه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مریكا به‌نیازه وه‌ریان بگرێت نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و وڵاته.
ده‌زگای توێژینه‌وه‌ی "Pew Research Center" كه ناوه‌نده‌كه‌ی له واشنتۆنه، به به‌كارهێنانی زانیارییه‌كانی ناوه‌ندی كاروباری په‌نابه‌رانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، راپۆرتێكی شیكاریی له‌باره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌وه بڵاوكرده‌وه كه روویان له ئه‌مریكا كردووه.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته شیكارییه، حكوومه‌تی ئه‌مریكا له ماوه‌ى یەک ساڵ لە چوارچێوەی داراییدا كه له 1 تشرینی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستیپێكردووه تا ئه‌مڕۆ زیاد له 63 هه‌زار په‌نابه‌ری وه‌رگرتووه. لەو ژمارەیەش 28 هه‌زار و 957 یان موسوڵمانن، 27 هه‌زار و 556یان مه‌سیحین. کۆی گشتیی موسوڵمانان %46 و مه‌سیحییه‌كان %44ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یان پێكهێناوه كه ئه‌مریكا وه‌ریگرتوون.
هه‌روه‌ها له نێو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ئه‌مریكا وه‌ریگرتوون نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 500 بودی و هه‌زار و 500 هیندۆس هه‌ن و زیاتر له 350 کەسیان بێ دینن.
به‌شێكی زۆری ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی روویان له ئه‌مریكا كردووه هاووڵاتی سووریی و سۆماڵین، له سووریاوه هه‌شت هه‌زار و 511 په‌نابه‌ر و له سۆماڵه‌وه حه‌وت هه‌زار و 234 په‌نابه‌ری موسوڵمان روویان له‌و وڵاته كردووه.
هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌و ساڵەدا، له عێراقه‌وه شه‌ش هه‌زار و 71، له میانماره‌وه دوو هه‌زار و 554، له ئه‌فغانستانه‌وه هه‌زار و 948 و له وڵاتانی دیكه‌وه دوو هه‌زار و 639 موسوڵمان وه‌ك په‌نابه‌ر چوونه‌ته ئه‌مریكا.
ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌مساڵ سه‌رچاوه‌ی زۆرترین په‌نابه‌ر بوون بۆ ئه‌مریكا به‌م شێوه‌یه‌یه: میانمار؛ 10 هه‌زار و 646، كۆماری كۆنگۆی دیموكرات؛ 10 هه‌زار و 417، سووریا؛ هه‌شت هه‌زار و 569 و عێراق؛ حه‌وت هه‌زار و 479 په‌نابه‌ر.
به‌پێی ئاماره‌كان، له‌نێو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوودا روویان له ئه‌مریكا كردووه، ژماره‌ی مه‌سیحییه‌كان تیایاندا له موسوڵمانه‌كان زۆر زیاتر بووه. له‌و ماوه‌یه‌دا 389 هه‌زار و 712 مه‌سیحی و 269 هه‌زار و 395 موسوڵمان بوونەتە پەنابەر لەو وڵاتە. له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌دا رێژه‌ی په‌نابه‌ره مه‌سیحییه‌كان %46 بووه، رێژه‌ی په‌نابه‌ره موسوڵمانه‌كانیش %32 بووه.