Zana Natık Kerem
15 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2017
غەززە ــ AA
بۆ یادی نسکۆی ساڵی ١٩٤٨ بە بەشداری دەیان هاووڵاتی فەڵەستینی، رێپێوانێك لە كەرتی غەززە بەڕێوەچوو.
رێپێوانەكە كە بۆ بەردەم بارەگای رێكخراوی (یونیسكۆ) لە رۆژئاوای كەرتی غەززە ساز كرا، بەشداربووانی رێپێوانەكە دروشمەكانی "ئەی فەڵەستین دەگەڕینەوە، باوباپیران دەمرن، رۆڵەكان لەبیریان ناچێتەوە"یان بەرزکردبوویەوە.
سەركردە لە بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، نافز عەززام لە میانی رێپێوانەكەدا گوتەیەكی پێشكەش كرد و گوتی: "لەم رۆژەدا پێداگیری دەكەین لە سەر مافە رەواكانمان و گەڕانەوە بۆ زێدی خۆمان كە لە ساڵی ١٩٤٨ دەربەدەرکراین".
نافز عەززام گوتیشی: "سوورین لەسەر مافەكانمان سەرباری هەموو ئەو پیلانگیرییە نێودەوڵەتی و هەرێمییەی كە دژبە گەلی فەڵەستین دارێژراوە".
بزووتنەی حەماس، جیهادی ئیسلامی، بەرەی دیموكراتی رزگاریخوازی فەڵەستین، بەرەی میللی رزگاریخوازی فەڵەستین، پارتی گەلی فەڵەستین، بزووتنەوەی ئەحڕار لەم رێپێوانەیەدا بەشدار بوون.