Hemn Baban
15 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2017
هه‌ولێر-AA
پێشانگاكه دووه‌مینه له شێوه‌ی خۆی یه‌كه‌میان له شاری به‌غدا كراوه‌ته‌وه و بۆ ئه‌مجاره‌ش هه‌ولێر دیاریكرابوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، دووه‌مین پێشانگای ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیان لێكه‌وتووه‌كان به هۆی تیرۆره‌وه له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كرایه‌وه و تیایدا سه‌رباری سه‌رۆكی سندوقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیان لێكه‌وتووه‌كان، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول و گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم، سه‌فین دزه‌یی و سه‌رۆكی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێم، دارا جه‌لیل خه‌یات و چه‌ندین به‌رپرسی دیكه‌ی چه‌ندین وه‌زاره‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش له‌وێ بوون.
پێشانگاكه له كاتێكدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت کە هێشتا نزیكه‌ی 10 له‌سه‌دی پایته‌خته‌كه‌ی داعش"مووسڵ" شه‌ڕی تیادا ده‌كرێت و شاره‌زایان و حكوومه‌تی عێراقیش وای بۆ ده‌چن كه ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی مووسڵ و ئه‌و ناوچانه‌شی كه له ئه‌نجامی شه‌ڕ وێران بوون نزیكه‌ی 40 ملیار دۆلاریان پێویسته بۆ چاككردنه‌وه‌ی باری ئه‌و ناوچانه.
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول له لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی: "ئه‌م پێشانگایه بۆ ئه‌وه‌یه كه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و شتانه‌ی كه پێویستن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی زیانییان لێكه‌وتووه به تایبه‌ت نه‌ینه‌وا دابین بكرێت و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی باشی له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت".
به‌رپرسی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حیم له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند "ئه‌مه پێشانگای دووه‌می ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یه كه به هۆی تیرۆره‌وه وێران بوون. له‌م پێشانگایه‌دا، 100 كۆمپانیا به‌شدارن كه له 20 وڵاته‌وه هاتوون و هه‌شتیان ئهوروپیین، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 25 كۆمپانیای خۆماڵیش له‌م پێشانگایه به‌شدارن".
گوتیشی: "هه‌روه‌ها سبه‌ی سێشەممە له هه‌مان شوێن به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی سندووقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیان لێكه‌وتووه‌كان بۆ باسكردنی چۆنیەتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه و رۆڵی كه‌رتی تایبه‌ت له ئاسانكارییكردن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان ده‌كرێت".