İlkay Guder,Barış Gündoğan,Muhammet Ali Kemal
15 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2017
ئەنقەرە- AA
سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کلچدارئۆغڵو، رایگەیاند: ''ئەمڕۆ رێپێوان دەکەم و ئومێدەوارم ئەوانەی ویژدانیان کەڕە، لەمانای ئەم رێپێوانەی ئێمە تێدەگەن. هیوادارم ئەوانەی ویژدانیان کەڕە، گوێ لەم رێپێوانەی ئێمە، لە دەنگ و قسەکانمان بگرن''.
کەمال کلچدارئۆغڵو لەدوای دەستگیرکردنی پەرلەمانتاری ئیستانبوڵی پارتەکەی، ئەنیس بەربەرئۆغڵوەوە، لە دۆسیەیەکی پەیوەست بە راگرتنی بارهەڵگرەکانی میتدا، بەمەبەستی دەستپێکردنی رێپێوان بەرەو ئیستانبوڵ، گەیشتە گوڤەنپارک.
جگە لە بەرپرسانی جەهەپە، هەریەک لە هاوسەرەکەی، سەلڤی کلچدارئۆغڵو، کوڕەکەی، کەرەم کلچدارئۆغڵو و دەزگیرانی کوڕەکەی، مینە ئاڵشان، هاوەڵیی کلچدارئۆغڵویان کرد.
لە روونکردنەوەیەکی رۆژنامەوانیدا، سەرۆکی گشتیی جەهەپە، وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە لەنەبوونی دادپەروەرییدا لە تورکیا بۆ پێکەوەژیان، دەوڵەت و مرۆڤەکانیش بوونیان نابێت، رایگەیاند: ''هەر لەبەر ئەوەیە کە رێپێوانمان لەپێناو دادپەروەرییدا، دەستپێدەکەین. ئەمڕۆ رێپێوان دەکەم و ئومێدەوارم ئەوانەی ویژدانییان کەڕە، لەمانای ئەم رێپێوانەی ئێمە تێدەگەن. هیوادارم ئەوانەی ویژدانیان کەڕە، گوێ لەم رێپێوانەی ئێمە، لە دەنگ و قسەکانمان دەگرن''.