Sangar Hamad Azeez
23 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2016
سەرۆکی گشتی جەهەپە کەمال کلچدارئۆغڵو لەبارەی تەقینەوەکەی عەنتاب گوتی: "ئەو پەلامارە تیرۆستییە خاڵێکی لاوازی هەواڵگری تورکیا بوو".
لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان کەمال سەرۆکی گشتی جەهەپە کلچدارئۆغڵو هاوخەمی خۆی بۆ رووداوەکەی عەنتاب دەربڕی.
کلچدارئۆغڵو جەختی کردەوە لەوەی کە عەنتاب شارێکی گرنگی تورکیایەو گوتی: "بەهۆی ئەو رووداوەی چەند رۆژی رابردوو ئازارێکی زۆرمان چەشت، هەموومان پێی غەمباربووین، لیرەوە سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادەی قوربانیان دەکەم، بەشێک لە بریندارەکان تاوەکو ئیستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەر وەردەگرن، هیوادارم بە زوترین کات چاک ببنەوە".
کلچدارئۆغڵو گوتی: "کەس و کاری قوربانیانی رووداوەکە هاتنە لامان و گوتیان کەوا ئیمە لە ئیستادا ئازارێکی زۆرمان هەیە بەهۆی لەدەستدانی رۆڵەکانمان بەڵام چیتان پێدەکرێت بیکەن با جەرگی کەسی تر نەسووتێ، دەبێت دەوڵەت دەسەڵاتی بەسەر ئەو جۆرە رووداوانە هەبێت و بەریان لێبگرێت، دەبێت هەواڵگری وڵاتەکە هەر زوو زانیاری بداتە لایەنی پەیوەندیدار و بەر لە لەکارترازان و کوشتار پێشی رووداوەکان بگیرێت، ئەو پەلامارە تیرۆرستییە خاڵێکی لاوازی هەواڵگری تورکیا بوو هیوادارین حکوومەت وانەیەک لەو رووداوانە وەربگرێت و دووبارە نەبێتەوە".