Mohammed Baqi Hussein
23 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2016
روونكردنه‌وه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم له‌باره‌ی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و میسر، له راگه‌یاندنی فه‌رمیی میسردا ده‌نگیدایه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمیی میسر MENA روونكردنه‌وه‌كه‌ی یڵدرمی بڵاوكرده‌وه كه رایگه‌یاندبوو، "ئێمه لایه‌نگری به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمانین له‌گه‌ڵ میسر. میسر وڵاتێكه كولتوور و به‌هاكانمان له‌یه‌كتر نزیكه. پێویسته گرژییه‌كانی نێوان حكوومه‌ته‌كانمان كاریگه‌ری و ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر گه‌له‌كانمان نه‌بێت. ده‌توانین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له بواره‌كانی ئابووری، گه‌شتوگوزار، كشتوكاڵ، كولتوور و بواره‌كانی دیكه‌دا به‌خێرایی به‌ره‌وپێش ببه‌ین".
ئاژانسه‌كه له‌باره‌ی گوته‌كانی یڵدرمه‌وه نووسیویه‌تی، ئه‌مه وه‌ڵامێكی ئه‌رێنییه بۆ گوته‌كه‌ی سه‌ركۆماری میسر عه‌بدولفه‌تاح سیسی كه رایگه‌یاندبوو، "دۆخێك له‌ئارادا نییه بۆ دوژمنایه‌تی له‌نێوان میسرییه‌كان و توركه‌كاندا".