Sangar Hamad Azeez
19 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2016
سهرۆكوهزیرانی توركیا، بینالی یڵدرم و سهرۆكی گشتیی جهههپه، کەمال كڵچدارئۆغڵو دوای كۆبوونهوهیان له كۆشكی چانكایا بۆ٥٠ خولەک، كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی هاوبهشیان سازکرد.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم باسی لە کودەتا سەربازییەکەی ١٥ی تەمووز کرد و گوتی: "لە کۆتاییدا ئیرادەی گەل زاڵ بوو بەسەر ئیرادەی کودەتاچییەکان".
یڵدرم گوتی: ''تورکیا وڵاتی یاسا سەروەرییە. بە مانەوە لەچوارچێوەی یاسادا، کاروبارەکان ئاسایی دەبنەوە، ئەوانەی هەڵەیان کردووە رادەستی دادگای تورکیا دەکرێن. دوای ئەوەیش دادگا کاری خۆی دەکات. هیچ کەسێک ناتوانێت لەڕێگەی توندوتیژی و هەستی تۆڵەسەندنەوە پەرە پێبدات. لە وڵاتی یاسادا هەرگیز کارێکی لەوجۆرە جێگەی نابێتەوە''.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتیشی: "پێویسته لهمهودوا زیاتر ئاگاداربین. لهكاتی چارهسهركردنی ئهم كێشانهدا ههمیشه تێكدهران رۆڵدهگێڕن. پێویسته بواریان پێنهدهین. پێویستیشه دهستبهجێ وهڵامی پێویستی ئهو كهسانه بدهینهوه كه بهو كارانه ههڵدهستن".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یلدرم هاتە سەر باسی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە و گوتی: ''سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ژمارەیەک دیمەن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، هەستیارییمان لە بەرزترین ئاستدایە و ئەو کارەی کە پێویستە لە ئێستادا ئەنجامدەدرێت. بۆ لەمەودواش ئەگەر بێت و کەسانێک سووکایەتی لەو شێوەیە نایاسایی بە کارمەند لە کاتی کاردا بکەن، بەتوندترین شێوە سزا دەدرێن. ئەمڕۆ پێویستمان بە یەکێتیی و یەکگرتوویی هەیە و پێویستمان بەوەیە گوتاری برایەتیمان زیاتر فراوان بکەین''.
لە کۆنگرەکەدا سەرۆکی گشتی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو گوتی: "هەندێک نیگەرانیم هەبوو، نیگەرانییەکانم بە بەڕێز سەرۆکوەزیران گەیاند، بەتایبەتی لە پرسی بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن ئەفسەرەکان و لێکۆلینەوە لە پرسەکە. ئەرکی ئێمەیە کەوا یەکپارچەیی و یەکگرتووی وڵات بپارێزین".